میراتی ئەو کەسانەی لەیەک کاتدا دەمرن.
بەڕێزێك ئەپرسێ: ئەگەر باوک و کوڕێک لە یەک کاتدا مردن، مناڵی کوڕەکە میرات لە باپیریان ئەبات؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: ئێمە ئەگەر نەزانین کامیان پێش کامیان مردووە بە دڵنیاییەوە نەخێر، چونکە ئەو کەسانەی کە لە ڕووداوێکدا ئەمرن، دواتر ئێمە بۆمان ڕوون نابێتەوە کە کامیان پێش کامیان مردووە، کە میراتیان تەوزیع ئەکەین میراتی هیچیان بە هیچیان ناکەوێ، ئێستا ئەم کوڕ و باوکە کە مردوون، نە میراتی باوکەکە بۆ کوڕەکە ئەڕوا، نە میراتی کوڕەکە بۆ باوکەکە ئەڕوا، وەها کەزا کە وتمان میراتیان بۆ یەک ناڕوا کەواتە میراتی باوکەکە ئەگەر بۆ کوڕەکە نەڕوا بەتەئکید بۆ کوڕەزاکانیش ناڕوا، چونکە ئەوان لە ڕێی کوڕەکەوە پێیان ئەگا، بەڵام ئەگەر بە لەحەزات ئەمانزانی کێ پێش کێ مردووە، ئەو کاتەکە بمانزانیایە کوڕەکە یەک لەحزە پاش باوکی مردووە، ئەو کاتە میراتی باوکی بە کوڕەکە ئەدرا، دوایی کوڕەکە مردووە بۆ کوڕەزاکان ئەڕۆی، بەڵام ئێستا کە نازانین نەخێر، میراتی ئەم باوکە کە ئەبێ بە باپیر لەم پرسیارەکە دا، چونکە ئێمە ئەڵێین باوک و کوڕێک دوای ئەو مناڵەکانی کوڕەکە، ئەم باپیرەیە کە مردووە میراتی بۆ کوڕەزاکانی ناڕوا، چونکە لەگەڵ کوڕەکەی لە یەک ساتە مردوون.
لینک