25/09/2025 - 12:16 AM
16 بینراو

.سیستەمی قەرزی زانکۆکانی بەریتانیا

مامەڵەدارییەکان

ئایا حەرامە یا حەڵاڵە؟ ئەڵێ من پێنج منداڵم هەیە دوانیان لە زانکۆن، گەورەکەیان چوار ساڵە زانکۆی تەواو کردووە و ماستەری هەیە لە ئەندازیاری شارستانی و بیناسازی، ئێستا باڵانسی پا پارەی قەرزی خوێندنەکەی بووە بە شەست و یەک هەزار پاوەند، بەس باڵانسی پارەی ئەو قەرزەی کە چۆتە ئەستۆی کە بە ڕێژەی لە (%5.6)، سوود چۆتە سەر، ئایا ئەمە حەرام نابێت؟، ئەڵێ خۆ خانووکڕینیش بۆ مۆرگەیەکی لە بەریتانیا هەر بە هەم هەمان شێوازە، مناڵەکانی تریش ئەڵێ دیسانەوە یەکێکیان لە مەرحەلی یەکی زانکۆیە، ئەڵێ بەو شێوازی سیستەمە حەرامە وە ناخوێنێ.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: ئەمە حەرامە بەڕێزان و ئەمە کارێکی ڕێگە پێدراو نییە وە ئەمە سویەکی سەریحە، وە ئینسانی موسڵمان ئەبێ خۆی لێ بپارێزێ، لە پێناو خوێندن و بڕوانامە خۆی تووشی ئەم حەرامییە نەکا، چونکە ئێمە نازانین ئەمێنین تا ئەم بڕوانامەیە وەرەگرین یان نامێنین، وە ئێمە نازانین لە بەرهەمی ئەم بڕوانامەیە ئەخۆین یا ناخۆین، تۆ بۆچی قیامەتی خۆت ئەسووتێنی بۆ بڕوانامەیەکی دونیەوی؟ ئەی بڕوا خوانامەی قیامەت چی لێ ئەکەی؟ کە قیامەت وە لە قەبر بڕوانامەکەی قیامەت لەگەڵت دێ ئەوەی دنیا لێرە بەجێی دێڵی، نە بۆ خۆت نە مناڵە بەڕێزەکانت، کە دیارە الحمدللە جەنابت کەسێکی موسڵمانی لە حەڵاڵ و حەرام ئەپرسی، تو خۆت تووشی شتی وا مەکە، کەسیش نەیگوتووە کە مۆرگەیەکی حەڵاڵە تا وەکوو ئێستا کرێی خوێندن بەڕی بە حەڵاڵ بێ، هەمووی حەرامە وە ئەوانە سوون، پێویست دەکا بگەڕێین بە شوێن بە دیلێکی ترە بۆ ئەم جۆرە کارانە، بگەڕێن بە شوێن بە دیلێکی حەڵاڵدا، شوێنێکی حەڵاڵ مناڵەکانت خوێندنی لێ تەواو بکەن بەبێ ئەوەی ڕیبا بدەن. یەکێک لەو لەو سزایانەی کە خوای پەروەردگار باسی ئەکا، کاتێک کە ئەو خەڵکانەی خوای گەورە (پەنامان بدا وەجەنابتان بە دوور بن)، ئەمە خوای پەروەردگار باسی کۆمەڵێ خەڵک ئەکا کە لە ژیانیاندا نەیان توانیووە بە پێی پێڕەو و ڕێکارەکانی ئاینەکەی خۆیان بژین، تووشی حەرام بوون، تووشی بێدینی بوون، خوای پەروەردگار باسیان ئەکا لە قورئاندا، ئەفەرمووێ: ﴿إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنفُسِهِمْ قَالُوا فِيمَ كُنتُمْ ۖ ﴾، لێیان ئەپرسن ئەڵێن: (ئێوە بۆ وا خۆتان بەد بەخت کرد؟ بۆچی بێدینیتان کرد؟ بۆ بە بێدینی ژیان؟ بۆ بە خوانە ناسی ژیان؟ بۆچی حەرام خۆر بوون؟)، ﴿قَالُوا كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الْأَرْضِ ۚ﴾، (ئەڵێن: جا بە خوا خۆ هیچی بە دەست ئێمە نەبوو، ئێمە ناچار بووین ئەمانە بکەین، ئێمە لە شوێنێکدا بووین نیزام وابوو، سیستەم وابوو)، مەلائیکەتەکان ئەمەیان بە پاساو لێ وەرناگرن، ﴿قَالُوا أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُوا فِيهَا ۚ﴾، (مەگەر موڵکی خوا فراوان نەبوو، بیستێ خاک نەبوو و ئێوە بچن تیایە تووشی حەرام نەبن، بە حەڵاڵی بژین؟)، خوای پەروەردگار ئەفەرمووێ: ﴿فَأُولَٰئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَسَاءَتْ مَصِيرًا﴾، (ئەوانە شوێنی خۆیان دۆزەخە)، لەبەر ئەوەی تۆ لە پێناو باوەشکردن بە دونیا، قیامەتی خۆت دۆڕاندووە، قیامەتی خۆت خستووەتە سەر ستەنگی مەحەك. بۆیە من ئەڵێم هەموو ئەو خوشک و برا بەڕێزانەی لە ئەوروپان ئەگەر ئەتوانن بە حەڵاڵی بژین، ئەگەر ئەتوانن بە حەڵاڵی بخوێنن، ئەگەر ئەتوانن بە حەڵاڵی وە لەسەر شەرعی خوا ژیان بگوزەرێنن، بمێننەوە، ئەگەر ناتوانن ئەو کاتە هیجرەت لەسەر کەسێک واجبە کە لە شوێنێکدا ئەژی ناتوانێ دینی خوا ئیزهار بکا، وە ناتوانێ بە پێی دینی خوا بژی، لەبەر ئەوە ئێمە ئەڵێین ئینسان ئەگەر هاتو کەوتە دوو ڕێیانی ئەوەی کە دنیا و قیامەتی کامیان هەڵبژێری، ئەبێ قیامەتیان هەڵبژێرێ، وەکوو شاعیر ئەڵێ: لەسەر تۆم دوژمنە دونیا قەزیەم مانیعول جەمعە کە تەرکی تۆ نەکەم تەرکی هەموو دنیا نەکەم چ بکەم. ئەڵێ: (خوایە من لەسەر تۆ هەموو خەڵک لێم بوون بە دوژمن، (قەزیەم مانیعو جەمعە)، ئەڵێ: چونکە ناتوانم تۆ ڕازی بکەم و خەڵکیش ڕازی بکەم لەیەک کاتدا، کە تۆ ڕازی بکەم خەڵک لێم نا ڕازییە، کە خەڵک ڕازی بکەم تۆ لێم ناڕازی ئەبی، دوای ئەڵێ کە تەرکی تۆ نەکەم تەرکی هەموو دنیا نەکەم چی بکەم؟ من بۆ تۆ ئەژیم، لە پێناو ڕەزامەندی تۆدا ئەژین، ئەڵێ تۆم پێ تەرک ناکرێ، کە تۆم پێ تەرک ناکرێ ئەگەر تەرکی هەموو دنیا نەکەم چ بکەم؟ مەجبوورم تەرکی دنیا بکەم). کەواتە ئێمە ئەبێ هەڵوێستمان وەک هەڵوێستی ئەم شاعیرە بەڕێزە بێ، کە تەرکی خوا نەکەین، ئەبێ تەرکی دنیا بکەین، کە قەزیەکە قەزیەی مانیعولجەمعە، ئەگەر ئەکرا خواش لە خۆمان ڕازی بکەین خەڵکیش لە خۆمان ڕازی بکەین ئەوە زۆر زۆر باشە، وە زۆر کارێکی ئەرێنییە، ئەگەر کەوتینە دووڕیانی بژاردەی یەکێکیان ئەبێ خوا هەڵبژێرین، نەک خەڵک و دنیا. خوای گەورەش زاناترە

لینک