25/09/2025 - 12:10 AM
26 بینراو

ناردني كەسێک بۆ کڕینی کاڵایەک و پێ فرۆشتنەوەی بە قازانج.

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك ئەپرسێ: کەسێک کە دوکانی مۆبایلی هەیە، ئەم دیارە تەلەفۆنی بۆ کردووە وتوویەتی بڕۆ لەو دوکانە مۆبایلێک بێنە، ئەو دوکانە دوکانی ئەم کەسە نیە کە من تەلەفۆنم بۆی کردووە وە ئینەما دوکانی برادەریەتی، ئەڵێ چووم لە دوکانەکە مۆبایلەکەم کڕیوە، ئەو کەسە تەلەفۆنی بۆ کەسەکە کردووە وتویەتی ئەو مۆبایلەکەم داوەتی بە (659) دۆلار، ئەم برادەرەی من کە کەسی یەکەمە ئەو وتوویەتی ئەوە (800) دۆلار، لەسەر تۆ ماڵە، یەعنی ئەم بە قیست وەری ئەگرێ، دیارە ئەمیش خۆی ئەچێ بە کاش پارەکە ئەدا، ئەڵێ ئەمە حەرامە یا حەرام نیە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: ئەمە ڕیبایەکی صەریحە، بۆ؟ چونکە ئەم کەسەی کە برادەری تۆیە کە وتوویەتی بڕۆ بۆ لای ئەو برادەرم کە دوکانی مۆبایلی هەیە، نە ئەبوو وای بکردایە، کە تۆ داوای مۆبایلەکەت کرد لەوت کردووە، ئەبوایە ئەم خۆی بچوایە بە (650) دۆلار مۆبایلەکەی بکڕیایە تۆی نەناردایە، خۆی بە (650) دۆلار مۆبایلەکەی کڕی ئەوجا تۆی بانگ ئەکرد ئەیوت ئەمە مۆبایلەکەیە بۆم کڕیوی، ئەتەوێ بە (800) دۆلار بە قیست؟ ئەو کاتە تۆ ئەگەر بتوتایە بەڵێ ئەمەوێ، پێی ئەفرۆشتیتەوە بە عەقدێکی تازە، ئاوا حەڵاڵ بوو، بەڵام ئەو تۆ بنێرێ مۆبایلەکە خۆت بیکڕی، بە (650) دۆلار بێ، دواتر ئەم پارەکەت بۆ بدا بە کەسی مۆبایل فرۆشەکە وە (800) دۆلار لەسەر تۆ بکا بە ماڵ، بە دڵنیاییەوە ئەمە کارێکی حەرامە وە کارێکی ڕێگە پێدراو نییە بێ. ئەمە ئەبێ موعامەلەکە هەڵبوەشێتەوە بەو شێوازە بکرێ کە عەرزم کردن، کەسەکە خۆی سەرەتا بچێ بی بیکڕێ، دواتر بیهێنێتەوە بە موعامەلەیەکی تر بە تۆی بفرۆشێ بەو مەبلەغەی کە لەسەری ڕێ ئەکەون. خوای گەورەش زاناترە

لینک