بەرپرسیارێتی ئیرەیی بردن و لێکەوتەکانی.
بەڕێزێك ئەپرسێ: من سەیارەم هەبوو، پارەشمان هەبووە لە ماڵەوە، ئەڵێ خەڵک حەسوودیان پێ بردووین، ئێستا سەیارەکەمان نەماوە وە پارەکەیش نەماوە، ئایا ئەمە حەسوودییە یان قەدەری خوایە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: ئەگەر حەسوودی خەڵکیش بێ هەر بەدەر نییە لە قەدەری خوا بەڕێزان، یانی ئێمە ئەم دوو بابەتە تێکەڵ نەکەین، ئەو کەسانەی حەسوودیان پێ بردوون ئەوانە گوناهبار بوون، حەرامیان کردووە، نەتیجەکە ئەوەی کە ئەمان فەقیر بوون ئێمە ئەڵێین ئەمە بابەتێکە قەدەری خوایە و ئینسان پێی ڕازی بێ، وە ئەو کەسانەی کە ئەزانی ئاوان لێیان دوور بکەوەرەوە، یان با هەوڵ بدەن نیعمەتەکان کە هاتە کە خوا پێی داوی لێیان بشارەرەوە، بۆ ئەوەی تووشی ئەوە نەبی کە ئەوان حەسوودیت پێ بەرن وە تووشی زیاد نەبی بە هۆی حەسوودییەکەی ئەوانەوە، بەڵام لە کۆتایی هەموو شتێک قەدەرە؟ بەڵێ، ئێمە ئەڵێین هەموو شتێک قەدەرە، بەڵام ئەو ئینسانانەی دەستیان هەیە لە دروستکردنی قەدەرەکاندا تاوانبارن؟ بە دڵنیاییەوە تاوانبارن، کەسێک بڕوا بەیانی زەلامێك بکوژێ بڵێ قەزا و قەدەر بووە، کە قەزاو قەدەر بووە کە ئەم پیاوە مردووە، بەڵام موسەببی قەتڵەکە تۆی، تۆ قاتلی، تۆ پیاوکوژ، وە تۆ ئەبێ سزای پیاوکوژی بدرێی، چونکە تۆ کەسەکەت کوشتووە، ئەو مەوزوعێکە ئەبێ ئاگامان لێی بێ، وە خۆمان تووشی گوناهـ نەکەین تیایە وە تێگەیشتنی هەڵەشمان نەبێ بۆی. خوای گەورەش زاناتره
لینک