جیاوازی عمولەی حەواڵە لەکاتی قەرزدا
بەڕێزێك ئەپرسێ دەربارەی حەواڵە، ئەڵێ: دوو جۆر حەواڵە هەیە، یەکیان پارەکە تەسلیم دەکەیت وە عمولەی لێ وەردەگیرێت، وە حەواڵەکەی بۆ دەکرێ. دووەمیان کە حەواڵی بۆ ئەکرێ پارەی حازری نییە، لە ماوەی بیست ڕۆژدا پارەکەت ئەداتێ، بەڵام عمولەی ئەمەیان فەرقی هەیە لەگەڵ جۆری یەکەمیان گرانترە بە پێی ڕێکەوتن دادەنرێ، بۆ نموونە بۆ هەر دەفتەرێک دووسەد دۆلار عمولە، ئەم جۆرەی دووەمیان ئەچێتە باری سوو و ریباوە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بە تاکید بەڕێزان، ئەو بەڕێزانەی کە نووسینگەی حەواڵەیان هەیە نابێ عمولەی حەواڵی حازر و قەرزیان فەرقی هەبێ، ئەگەر کەسێک بە نەقد عمولەی کەمتر بێ لە قەرز بە تەئکید ئەو کارە حەرامە، کەواتە ئەمە کارێکی نامەشروعە وە کارێکی ڕێگە پێدراو نییە، ئەبێ عمولەی حەواڵەی حازر و قەرز یەك عمولە بێ، لە موقابیلی ئەوەی کە من قەرزە ئەدەم بە تۆ، چونکە تۆ گوتوتە بۆت حەواڵە کردم بە قەرز، یەعنی قەرزت داوە بە من، کە لە موقابیلی قەرزدا زیادت خستە سەر کەواتە فائیدەت وەرگرتووە، ئێمە ئەڵێین هەر قەرزێکیش فائیدە بە شوێن خۆیدا ڕابکێشێ ئەبێ ڕیبا، لەبەر ئەم جۆرە حەواڵەیە حەرامە وە شەرعی نییە. خوای گەورەش زاناتره
لینک