گەیاندنی سەلام ئەمانەتە
بەڕێزێك ئەپرسێ: کەسێک ببینەوە لە دەرەوە بۆ نموونە بڵێ "سەلام لە دایکی بکە"، تۆش بڵێی (عليك السلام)، ئایا ئەوە بۆ وەڵامی دایکت حساب ئەکرێ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر، ئەبێ سەلامەکە بە دایکت بگات، چونکە سەلامی لە تۆ نەکردووە، وە تۆ بەرپرس نی لە وەڵامدانەوەی سەلامەکە، تەوکیلی کردووی، ئەم وەکالەتە ئینسان ئەبێ ئەمین بێ لە گەیاندنی وەکالەتدا، ئەچیتەوە بە دایکت ئەڵێی، ئەڵێ: "دایە گیان فڵان کەس وتوویەتی سەلامی لێ بکە"، ئەویش جوابی سەلامەکەی ئەداتەوە، بەوە تۆ ئەمانەتەکەت گەیاندۆتە جێی خۆی، وە دایکت بەوە دڵخۆش کردووە کە خەڵکێک هەواڵی پرسیوە، بەڵام تۆ وەڵام ئەدەیتەوە و دوای بە دایکت ناڵێی نەپەیامی ئەو بەڕێزە ئەگاتە دایکت، کە دایکت لەوانەیە لە دڵی خۆیدا گلەیی لێ بکا، بڵێ" فڵان کەس بۆچی هەواڵم ناپرسێ؟ بۆچی بۆ نموونە سەلامێکم بۆ نانێرێ،؟ بۆچی تەلەفونێکم بۆ ناکا؟" ئەو تۆی کردووە بە ئەمین، کردوویتی بە وەکیل بۆ ئەوەی ئەو گلەییە لە دڵی دایکدا دروست نەبێ، وە دایکت بەمە دڵ خۆش بێ کە خەڵک هەواڵی ئەپرسێ، کە تۆ ئەمانەتەکە جێبەجێ ناکەی، خۆت دەڵێ (عليك السلام)، هیچ بەهایەک بۆ سەلامەکەی ئەو نەمایەوە، وە ئەو پەیامی سەلام کردنەی کە ئەو ناردوویەتی بۆ دایکت جێبەجێ نەبوو، لەبەرئەوەی کارەکەی تۆ کارێکی نامەشروعە، وە ئەچێتە خانەی خیانەتکردن لە ئەمانەتەوە. خوای گەورەش زاناتره
لینک