مامەڵەی ئۆتۆمبێل لەڕێی کۆمپانیای سەیف هۆمەوە Safe hom
بەڕێزێك ئەپرسێ دەربارەی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیای (سەیف هۆم)، ئەڵێ: ئەمەوێ سەیارەکەی خۆم بفرۆشم بە نەقد، (دیارە بە کۆمپانیای ئەفرۆشێ)، وە ڕاستەوخۆ لێیان بکڕمەوە بە قیستی پێنج ساڵ، بەڵام لە (%15)ی دەچێتە سەر، وە پێشەکەی لە (%40)ت لێ وەردەگرن، سەیارەکە هەر لای خۆم ئەبێ، ئەکرێ بە ناوی ئەوانەوە بێ تا قیستەکە تەواو ئەبێ.
وەڵام
. بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: ئەمە حەرامەو وە ئەمە ڕیبایە بەڕێزان، ئەمە ئەو بەیعینەیە کە پێغەمبەری خوا (ﷺ) باسی ئەکا وە هەڕەشەی لێ ئەکا، تۆ کەسێک شتێکی پێ بفرۆشی بە حازر، دواتر هەر لە خۆی بکڕیتەوە بە قیست، ئەمە ڕێک وەک ئەوە وایە تۆ قەرزێکی داویتەتێ بەڕیبا، بەڵام ئەم سەیارەیە، یا ئەم کاڵایە بووە بە پەردەپۆشکارێک بۆ عەمەلی ڕیباکە، لەبەر ئەوە ئەمە حەرامە وە ئەمە سوویەکی سەریحە، کاتێک کە تۆ شتێک ئەفرۆشی بە کەسێک بە نەقد بۆت نییە هەمان شت لە خاوەنەکەی بکڕیتەوە بە قیست، یا کاتێ پێی لێی ئەکڕی بۆ نموونە بە نەقد بۆت نیە پێی بفرۆشێتەوە بە قیست، بۆ هەردوو مەعامەلەکە، بەهەر دوو شێوازەکە حەرامن. ئەم کەسە بۆی هەیە سەیارەکەی بفرۆشێ بەم کۆمپانیایە بە نەقد، دوای بچێ بەو پارەیە سەیارەیەکیتر بکڕێ لە شوێنێکی تر بەقیست، لەبەرئەوە موعامەلەکە قیست و حازرەکە نابێ لەگەڵ یەک کەس بکرێ، هەموو ئەو بەڕێزانەی کە موعامەلەی قیست ئەکەن ئەبێ ئاگایان لەوە بێ، لەو کەسانەی کە بە قیست پێیان فرۆشتوون یان لێیان کڕیون بۆیان نییە پێیان بفرۆش بە پێچەوانەکەیەوە، بە هەموو شێوازێک حەرامەو وە ڕیبایە. خوای گەورەش زاناتره
لینک