21/09/2025 - 11:25 PM
25 بینراو

حوکمی وەرگرتنی ئەو دیاریانەی کە لەڕۆژئاوا و لەبۆنە جیاوازەکاندا دەبەخشرێن.

گشتی

بەڕێزێک دەپرسێت دەڵێت کەسێک لە دەرەوەی وڵات کار دەکات، جار جار لەو شوێنەی کاری لێ دەکات دیاری بە نرخیان دەدەنێ، وەکو سەعاتی گران بەها یا وەکو شتی لەو بابەتانە. دەڵێ ئەم شتانە تەبعەن دیارییەکان بە هۆی بۆنەی جیاوازەوەیە بۆنەی سەری ساڵە بۆنە نیشتمانی و نەتەوەییەکانە. دەڵێت ئەم شتانەی ئێمە ناتوانین بچین بیفرۆشینەوە چۆن کە بەبێ وەسڵ ئەمانە شتی گران بەهان ناکرێ بفرۆشرێنەوە. ئایا چی بکرێ لەو دیارییانە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: هیچ شتێکی لێ نەکرێ بە کار بێ قەیچەکە یاعنی من لە شوێنێکا کارەکەم بە هەر بۆنەیەکەوە دیارییەکیان پێداوم بەکارهێنانی ئەم دیاری هیچ گرفتێکی شەرع نییە. لەبەر ئەوە بۆنەکان هەرچی بن با بۆنەی سەری ساڵیش بێ خۆ من نەچوم ئاهەنگ بگێڕم لە بۆنەی سەری ساڵا بەڵام ئەو موئەسسەی خۆی بە بۆنی سەری ساڵەوە دیارییەکی داوە بە من وە من دیارییەکە بە کار بێنم هیچ گرفتی شەرعی تیا نابینم بەڕێزان ئەمە لەبەر ئەوە دروستە وە ئیشکالێکی شەرعی نییە مەرج نییە بیفرۆشیتەوە خوای گەورەش زاناترە

لینک