پیشەی پەرستاری.
بەرێزێکی کە دەپرسێت ئەم خوشکە دیارە لە ئەوروپا دەژی دەڵێت: باڵا پۆشم وە تەنانەت دیارە پەچەش دەکات، ئەم خوشکە بەڕێزە دەڵێت ماوەی ساڵێکە ناوم هاتۆتەوە بۆ پەرستاری، کە لە پەرستاریەکە ئەگەر بچم ڕۆژێ خوێندن و (٤)ڕۆژ ئیشکردنی تێدایە لە هەفتەیەکدا، دەڵێت لەو شوێنانەی کە ئیشەکەی تێدا دەکەم کە ماوەی (٤)ڕۆژە خەڵکانی نەخۆش و بەتەمەنی لێیە، دەبێت بچی خزمەتیان بکەیت ئیشی( ٤ )ڕۆژەکە ئەم کەسانە دیارە ژن و پیاویشیان تێدایە، دەبێت، بچی پاکیان کەیتەوە و جلەکانیان بگۆڕیت، و سۆندەی میز و ئەمانەیان بۆ بگۆڕی وە دەڵێت پێویستیشە کە ئەو جلانەی لەبەری ئەکەین قۆڵمان لە سەروو ئەنشیکمان ڕووت بێت وە پانتۆڵیش لە پێ بکەین لە کاتی ئیشدا ئایا ئەم کارە ڕێگە پێدراوە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشت یارانی بە هیچ شێوازێک ڕێگەپێدراو نییە ،هیچ زەروریەتێک لەمەدانیە جارێ تۆ خوشکێکی باڵا پۆشیت، وە تۆ پەچە ئەکەیت، چۆن دروست بێت، تۆ ئەچی قۆڵت ڕوت ئەکەیت تا سەرو ئەنیشک واتا دەبێت تا ئێرەت دەبێت ڕووت بێت، ئەمە بۆ حاڵەت زەرورەت ڕێگەت پێ ئەدرێت بۆ ئەوەی پیاوێکی نا مەحرەم بیبینێت لەبەر ئەوە ئەمە بۆ جەنابت کە ئافرەتێکی گەنجیت، ئەگەر تۆ تەنها خزمەتی ئافرەت بکەیت، بەم جلانەوە گرفتێکی شەرعی نیە، بەڵام بچی خزمەتی پیاو بکەیت، بەم جۆرە جلانەوە و تێکەڵی پیاو کەیت ،لەو جۆرە موئەسەساتانەدا بەم جۆرە جلانەوە نەخێر و مەوزوعی خوێندنیش بەرێزەکەم نابێ بە پاساوی ڕێگە پێدانی ئەم جۆرە کارانە لە هەر شوێنێکی کەهەر وڵاتێکی تر ئەتوانی مەرج نیە تۆ تەنها لە بەریتانیا بخوێنی، یانی خۆی ئەمە خوای پەروەردگار ئەگەر لە شوێنێکدا ئێمە نەمان ئەتوانی بە ئامانجێکی مەشروع بگەین، لە ڕێی حەرامەوە نەبێت ئەو شوێنە شەرعیەت بە کردنی حەرامەکە نادات، ئەبێت جەنابت بگەڕێیت بە شوێن شوێنێکدا کە خوێندنەکەتی لێ تەواو بکەیت، بەبێ ئەوەی توشی حەرام ببیت، بەڵام بەم شێوازە کە باس دەکرێت، "حەرامە" وە دروست نیە، وەکو عەرزم کردن جەنابت ئەگەر ڕێگەیان پێ دای، بە جلی درێژەوە پانتۆڵ ئاساییە، بەڵام بە شەرتێک سەدریەکەی سەر پانتۆڵەکە درێژ بێت تاوەکو ئەژنۆ، یان کەمێکیش تا سەر ئەژنۆ کێشە نیە، بەڵام نابێت قۆڵ ڕووت بکەیت، وە ئەو کەسانەش کە پیاوی بە تەمەنن شەرعی نیە، تۆ بڕۆی داوێنی ئەو پیاوانە ببینی کە کاتێک هیچ پاساوێک بۆ ئەمە نیە، ئەگەر توانرا ئەم جیا کاریە بۆتۆ بکرێت ،بۆ ئەوەی تۆ تەنها خزمەتی ئافرەت بکەیت و بە جلێکی قۆڵ درێژەوە بیکە ئەگەرنا ڕێگە پێدراو نیە وە کارێکی نا مەشروعە خوای گەورەش زاناترە
لینک