" کێشەی پۆشاکی ئافرەت لە دامەزراوە گشتییەکاندا."
بەرێزێکی کە دەپرسێت ئافرەتی سافیرە وەکو مۆزەف لە کۆمپانیا حوکمی چیە دروستە یا حەرامە هەتا ئەگەر بۆ ڕاپەڕاندنی ئیشی کۆمپانیا لە دەرەوەی ئۆفیسیش بێت
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام : بەرێزان بابەتی سفور بابەتی خۆ ڕوتکردنەوەی ئافرەتان، وە پابەند نەبوونیان بە باڵا پۆشیەوە، من حەز دەکەم ئەم پەیامە بگاتە ئەو خوشکە بەڕێزانە، ئەوەی کە ئەمە کارێکی زۆر زۆر خراپە وە بابەتی سافیرە بوون حەرامیەکەی زۆر زۆر گەورەیە. لە چەند ڕوەوە حەرامە یەکێکیان لەو ڕوەوە حەرامە کە ئێوە بە ئاشکرا بێ ئەمری خوا ئەکەن، یانی ئەم بابەتە ئەوەیە کە پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێت: ( «كُلُّ أَمَّتِي مُعَافًى إِلاَّ المُجاهِرِينَ)(متفق علیە ) ئەفەرموێت: هەموو ئوممەتی من وەکو بڵێی لێخۆشبوونی هەیە ئیلا ئەوانە نەبێت کە بە ئاشکرا بە تەحەدا معصیەت ئەکەن، یانی زۆر بە ڕوونی بە ئاشکرا بەبێ پەردە بەربەرەکانێ لەگەڵ خوای پەروەردگار دەکەن. بۆئەو خوشکە بەڕێزانەی کە سافیرەن ،ئەمە یەکێکە لە خاڵە زۆر نەرێنیەکانی سفوری. خاڵی دووەم: کە دیسانەوە خاڵێکی نەرێنیە ئەوەیە ئەم بەڕێزانە جگە لەوەی کە خۆیان کارەکەیان "حەرامە" خەڵکی کەش توشی حەرام دەکەن، خەڵکیش گیرۆدەی حەرامدەکەن، ئەو هەموو خەڵکەی لەو بازاڕەدا ئەوەی توشی حەرامدە بێت، ئەوەی توشی زیاتر لە نەزەر ئەبێت، ئەوەی تووشی زینا ئەبێت، بەهۆکاری ڕوتێتی ئەمانەوە توش دەبن بەهۆکاری ئەوەی کە ئەم بەڕێزانە بە شێوازێکی زۆر نامەشروع خۆیان ڕوت کردۆتەوە، وە خەڵکیان هەڵداوە بۆ حەرام خەڵکیان توشی نەزەڕ کردوە ،خەڵکیان تووشی لادان کردوە ،زۆر جار خۆشیان توشی لادانەکە ئەبن، لەو ڕێگەیەوە کەواتە ئەمەش دیسانەوە کارێکی "حەرامە"کە ئەمان کاریگەری نەرێنی تەنها لەسەر خۆیان دروست ناکەن، کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگاش دروست دەکەن، بەتایبەتی لە هەندێک شوێنی هەستیار وەک ناوەندەکانی خوێندن، لە ناوەندەکانی خوێندندا ئەو بەڕێزانە هەندێک جار جلی زۆر وروژێنەر لەبەر دەکەن ،کە ئەم وروژاندنی ڕەگەزی بەرامبەر، یا کەسی بەرامبەر مێشک ڕژێنێک ئەڕژێنێت کە تەرکیز کەم دەکاتەوە ،یانی ئەگەر خوێندکارێک بێ لە قاعەیەکدا دانیشتبێت بەشێوازێکی زۆر نەشیاو خۆی ڕوت کردبێتەوە، هەموو هاوڕێ کوڕەکانی لە رەگەزەکەی تر لەوانەیە تووشی ئەم حاڵەتی وروژاندنە بن ،تەرکیزی مێشکیان کەم دەبێتەوە ئاگایان لە مامۆستا نامێنێت ئەڵێت چی. لەبەر ئەوە ئەمە کارێکە دیسانەوە لەم ڕوەشەوە "حەرامە" وە پێغەمبەر (ﷺ) هەڕەشەی کردووە بەوەی کە کەسێک ئیسراو میعراجدا پێغەمبەر(ﷺ) کەسێکیان نیشان داوە دواتر بۆ هاوەڵەکانی گێراوەتەوە فەرمووێتی:( صنفان من أهل النار لم أرهما ) فەرموویەتی: دوو گروپم لە دۆزەخدا بینی تا ئێستا نازانم ئەمانە کێن نەمبینیون لەم کۆمەڵگایەدا یەکێک لەوانە ئەفەرموێت: ( كاسياتٌ عارياتٌ مائلاتٌ مميلاتٌ ، على رؤوسِهن مثلُ أسنمةِ البختِ ، لا يدخلن الجنةَ ولا يجدن ريحَها ) فەرمویەتی :کۆمەڵێک ئافرەتم بینی ئەم ئافرەتانە کاسیات و عاریات جلیان لەبەردا بوون، بەڵام ڕوت بون یانی جلەکانیان یا تەنک بون یا تەسک بوون، یا ڕوت بون، یا جلەکان بە شێوازێک بوە کە مەرجەکانی شەرعی تێدا نەبوە ئەفەرموێت ئەمانە لە ئەهلی دۆزەخ بوون باشە ئەفەرموێت ئەمانە ناچنە بەهەشت، ئەمە هەڕەشەیەکی گەورەیە، خوشکانی بەڕێز بۆچی ئینسان لەپێناو جلێکی بێمەعنا، نامەشروع ،جلێک کە هیچ فەلسەفەیەکی تێدا نیە تۆ بەم جلانە ئەگەر مسەقەف بیت ئەمە هیچ نیشانەیەکی سەقافەتی تێدا نیە ،ئەگەر ئەتەوێت بەم جلانە باسی پێشکەوتن بۆ ئێمە بکەی وێنای گەلێکی پێشکەوتو بکەی هیچ پێشکەوتویەک لەگەڵ روت و قوتیدا نیە، لەگەڵ ڕێزێکی زۆر زۆرم بۆ ئێوە ئاژەڵەکان ڕوتو قوتن، چ پێشکەوتنێک لەمەدا هەیە بۆیە خوای پەروەردگار کە باس ئەکات دەفەرموێت: ( ولا تبرجن تبرج الجاهلية الأولى [الأحزاب: 33] )ئەمە ئەخلاقی ئومەتانی زۆر زۆر پێشوتر بون، هی سەردەمە زۆر بیدائیەکان بون، مەفڕوزە سەردەمی پێشکەوتن و زانست و عیلم و تەکنەلۆژیای و ڕۆشنبیری و زانکۆ ئەو خوشکە بەڕێزانەی ئێمە کە سافیرەن باڵا پۆش نین، لەبەر قیامەتی خۆیان ئاگایان لەخۆیان بێت، کە ئەمە گوناهێکی گەورە ئەکەن دووەم بۆ بابەتی دونیاش حەیاو حوڕمەت و حشمەت و کەڕامەتی خۆیان بەو شێوەیە عەرز نەکەن ،بۆ خەڵکێکی بێگانە، ئەوەی تۆ ئەتەوێت پێت موعجەب بێت بەچی تۆ موعجەبە، وە تۆ چی لەمە ئەپێچیتەوە کە خەڵک پێت موعجەبە، خەڵک سەیرت دەکات، خەڵک تەعلیقت لێ ئەدات، خەڵک ئاخت بۆ هەڵ بکێشێت چی بەتۆ ئەگات؟ تۆ بۆ قیامەتی خۆت ئەخەیتە سەر دونیای خەڵک یان من حەزەکەم تێبگەم بەهرەی ئەم جلانە ئەم جلە نەشیاوانە چیە؟ لێکەوتەکەی چیە؟ دەست کەوتو داهاتەکەی چیە ؟تۆ خوای پەروەردگار لەخۆت دەڕەنجێنی لەسەر ئەوەی کە جلێک لەبەر ئەکەی نە پاداشتی لەسەر دەکرێیت، نە کەس منەتی پێی، تەنانەت ئەوانەی ئیسفادە لە ڕوتیەکەی تۆ ئەکەن پاداشتێکیان بۆ نیە بگرە حرامیەکەی ئەوانیش دێتە ئەستۆی تۆ، بەهۆی ڕوتیەکەی تۆوە ئەوان توشی حەرام بون بۆیە ئینسان گرینگە بۆخۆیپێداچوونەوە بۆخۆی بکات وە خوای پەروەردگار بە صەریحی ئەمر لە قورئاندا ئەفەرموێت بە ئافرەتانی ئیماندار بڵێ:( يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ فَلا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُوراً رَحِيماً) الأحزاب / 59 ) خوای پەروەردگار ئەمردەکات کە جلبابەکانیان شۆڕبکەنەوە ، کە دەفەرموێت با چەمکی لەچکەکانیان بدەن بەسەر سینگی کراسەکانیاندا یا مەکسیەکانیاندا کەسنگیان دەر نەکەوێت، وە ئەفەرموێت: با جوانیەکانیان پیشانی خەڵکی بێگانە و نامەحرەم نەدەن. ئێ بۆ ئەم ئەمرەی خوای پەروەردگار ئەشکێنن بەبێ هودە٫ من دەزانم ئەم خوشکە بەڕێزانە هەیانە شەونوێژ دەکات من دڵنیام هەیانە قورئان خوێنە٫ هەیانە خەڵکێکی زۆر پاکن دڵنیام، هەموو ئەمانە وان ئەی ئەم خوشکە بەڕێزانە کە ئەوەندە باشن کە ئەوەندە کاری خێرو چاکەو پەرستشیان هەیە و خۆیان بە نزیک ئەزانن لە خواوە، ئەی بۆ کەڕۆژ ئەبێتەوە ئەمانە ئەدەن بە زەویدا ؟بۆ ئەمانە ئەدەن بە بادا؟ لەبەر ئەوە ئەمانە کارێکی خراپن. سەبارەت بە تەوزیع کردنی ئەم جۆرە خوشکە بەڕێزانەی خۆشمان ئێمە ئەڵێین کارێکی باش نیە ئەمانە دا بمەزرێنێت بۆ چونکە من کە لە دامەزراوەکەی خۆمدا خوشکێکی ئاوا بەڕێزم دامەزراند من کارمەندانی پیاوم هەیە ،کەواتە من ڕێگەم داوە کە ئەم ئافرەتە بەم جلانەوە بێت، ئەم کارمەندە بەرێزانە توشی حەرام بکات، وە من خۆشم توشی حەرام بکات، وە ئەم بەڕێزە بۆخۆشی من إقرار و شەرعیەت ئەدەم بەوەی کە ئەم کارەی کردووە کە ئەمانە هەمووی پێچەوانەی ئەمری خوای پەروەردگارن ،لەبەر ئەوە ئەڵێین نەخێر. ئەم جۆرە بەرێزانە ئێمە داوای لێبکەین پابەند بن بە جل و بەرگی شەرعیەوە هیچ کاتێکیش خەڵک ئەمە بەئێمە نەفرۆشرێتەوە ئەمە دژی ئازادی بیرو ڕایە، ئازادی بیروڕا لە حەرامدا نیە، لە سەرپێچی خوادا نییە ئێمە عەبدین ئێمە مخلوقین ئەو خالقە ئێمە ئەبێت بەپێی خواستی ئەو بڕۆین بەڕێوە ( ولاطاعة لمعصیة لمخلق فی المعصیة الخالق) هیچ کەسێک گوێڕایەڵی بۆ فەرمانەکانی ناکرێت ئەگەر فەرمانی ئەو کەسە دژبێت ،بە فەرمانی خوا ،کەواتە ئێمە بۆیە پێمان دەگوترێت مسوڵمان کە موستەسلیم بین بە ئەمری خوا ،خۆمان بەدەست فەرمانەکانی خواوە بدەین، بۆیە پێمان دەگوترێت موئمین ،موصدیق ،کە صدیقی ئەمرەکانی خوا بکەین جا ئێمە بێین بڵێین وەڵا مسوڵمانانین وەک حسن بصری ئەفەرموێت :(لیس الإيمان بالتمني ولا بالتحلي ) ئەفەرموێت: ئیمان بانگەشە نیەوە ئیمان ئەوە نیە کە ئینسان خۆی پێ بڕازێنێتەوە بەڵکو( ولكنه ماوقر في قلبی وصدقه العمل)ئیمان شتێکە لە دڵدا جێگیر ئەبێت، کردەوە ئەسەلمێنێت ئەگەر ئەم خوشکە بەڕێزانە ئەڵێن ئێمە ئیماندارین و خوا دەناسین و ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ خوا باشە تۆ چۆن پەیوەندیت لەگەڵ کەسێک باشە کە بەردەوام پێچەوانەی ئەمرەکەی ئەو ئەجوڵێیتەوە، بەردەوام بێ ئەمری ئەو ئەکەیت، بۆیە خوشکە بەڕێزەکان ئەو جوانییەی ئێوە خۆتانی پێ نمایش دەکەن من ئەمەوێت تێبگەن ئێوە بەهای مرۆڤ بونتان جوانە نەک بەکاڵا کردنی جەستەتان، عەقڵتان ئەخلاقتان ،شێوازی بیرکردنەوەتان ،دایکایەتیتان ،دڵسوزیتان، پەروەردە کاریتان، ئەمانە لە ئێوە جوانە، ئەگەر پیاوێک تەنها بۆ بەکاڵا کردنی جەستە موعجیب بێت، بە جەستەتان کە تەحەمول لەگەڵ جەستەتان دەکات من دڵنیاتان دەکەمەوە لەو بەهای مرۆڤ بونی ئێوە دێنێتە خوارەوە ،ئەم شتە لەبەر ئەوە خوای پەروەردگار کە دەفەرموێت: ( لقد خلقنا الانسن فی احسن تقویم ) احسن تقویمی ئێوە بەهای مرۆڤ بونتانە ئەمە ئەحسن تقویمە، لەسەر ئەمەوە جوانیەکی تر نیە لە ئێوەدا کەواتە ئێوە ئەم خۆڕوت کردنەوەیە هیچ کاتێک بەها نادات بە ئێوە، بە عەکسەوە دواتر ئێوە ناترسن گریمان بۆ 20 ساڵ تۆ جوان بوویت و جسمت ئەیهێنا کە تۆ خۆت روت بکەیتەوە و نمایش بکەی ئەی دوای ئەوە ئەی کە پیر بووی ئەوکات عەبا ئەکەی، ئینجا لەچک ئەکەی، باشە ئەی ناترسی ئەگەر خوای پەروەردگار بەڵایەکت بەسەر بێنێت ،نەخۆشیەکت توش بێت، چەن خوشکی بەڕێز وامان دیوە کە خوا بە بەڵایەک تاقی کردۆتە موو بەسەریەوە نەماوە ئینجا چوە لەچکی کردووە ،ئەی خوشکەکەم بۆ لەبەر خوا لەچکت نەکرد؟ بۆ ئێستا لەچک ئەکەی ؟ئەی ئەوکاتە بتکردایە باشتر نەبوو؟ ئەی ئێمە کە ئەڵێین مسوڵمانین، ئەی ئاگامان لەوە نیە کە خوا بەیانی بە ترۆکێ خوێن کە جەڵدەمان توش بکا و تاقیمان کاتەوە چەن زەلیل و رسوا ئەبین ئەی ئەگەر بە نەخۆشیەک تاقیمان کاتەوە چەن ناشرین ئەبین ،ئەوکات با ئێستا لەبەر خوا جوانیەکانی خۆمان داپۆشین بۆ ئەوەی خوای پەروەردگار بەردەوام بەم نیعمەتانە بدات خوا ئەفەرموێت: ( لَئِن شَكَرْتُمْ لأَزِيدَنَّكُمْ ) شوکری نیعمەت ئەوەیە کە ئێمە عەمەل بە نیعمەتەکانی خوا بکەین خوای پەروەردگار بە ئالی داود ئەفەرموێت: ( اعْمَلُوا آلَ دَاوُودَ شُكْرًا ) ئینسان نابێت بڵێ خوایە سوپاس بۆ تۆ ئەبێت بە عەمەل سوپاس گوزاری خوا بێت، کەسێک کە خوا جوانیەکی پێداوە ئەمە نیعمەتە خوای پەروەردگار بەسەری کردۆتەوە لە شەڕی خوادا بەکاری مەهێنە لە بەلا ڕێ بردنی خەڵکدا بەکاری مەهێنە، لەبەر ئەوە ئەمەم پێخۆشە ئەم خوشکە بەرێزانە ئاگایان لەوە بێت کە ئێمە دەڵێین ئەوە لە دڵسۆزیمانە بۆ ئەو خوشکە بەڕێزانە، کە حەزدەکەین بەوەی خوانەخواستە خۆیان موعەرەز نەکەن بۆ دۆزەخ بۆ شەڕی خوا وە خوا لەخۆیان نەکەن بە کۆمەڵێک بابەت یا شتی بێبەها کە وەکو عەرزم کردن روت بونەوەی ئافرەت نە
لینک