زەکاتی قەرز لەسەر خاوەن قەرزە یان قەرزارەکان
بەڕێزێکی کە ئەپرسێ ئەڵێ ئەگەر تۆ قەرزت لە لای کەسێك بێت، ئایە زەکات لەسەر ئەو کەسەیە کە قەرزەکەی لەسەرە یان هی خاوەن پارەکەیە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: زەکات بەڕێزان حەقە لەسەر ئەو کەسەی کە خاوەنی پارەکەیە نەك ئەو کەسەی کە پارەکە بەکار دێنێت، ئەو کەسەی کە قەرزارە پارەکە هی ئەو نیە ئەو بەکاری دێنێت،تۆ خاوەن پارەکەی تۆ مە فڕوضە بەکاری بێنیت لەبەر ئەوە بەهیچ شێوازێك درووست نیە کەسی خاوەن پارە کاتێك کە قەرز ئەدات بە کەسێك مەرجی ئەوەی لەسەر دابنێ کە پێی بڵێ من ئەو پارەیەت ئەدەمێ بە مەرجێك تۆ زەکاتەکەی بدەی بەهیچ شێوازێك ئەم کارە ڕێگە پێدراو نیە، وە نا شەرعیە، خاوەن قەرزەکان خۆیان زەکاتی پارەکانیان ئەدەن، وە زەکاتی ئەو قەرزانەش ئەدەن کە لە ئەستۆی خەڵك هەیانە بۆئەوەی کە تووشی ڕیبا نەبن . خوای گەورەش زاناترە
لینک