20/09/2025 - 11:56 PM
27 بینراو

بێبەشکردنی ئافرەت لە میرات

میرات

بەڕێزێک دەپرسێت ئایا بێبەشکردنی کچ لە میرات بە بەڵگەی ئەوەی یان بە بیانووی ئەوەی کچ پارەی پەیدا نەکردووە و کوڕ پەیدای کردووە تا چەند ئەمە کارێکی نامەشروعە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە یەکێکە لە گوناهە هەرە گەورەکان، کە خەڵکێک لە موجتەمەع و کۆمەڵگای ئێمەدا ئافرەت بێبەش دەکات. یان تەنانەت زوڵمی لێ دەکات لە حیسەکەی خۆی بە بیانووی ئەوەی کە ئافرەتەکە ئیشی نەکردووە، یان پارەی پەیدا نەکردووە، یان ئافرەت مێردەکەی خۆی بەخێو دەکات، یان پێدانی میراتی واتە پێدانی پارە بە زاوایە یان پێدانی میراتی بەو مەعنایەیە کە ئافرەت چاوی لە پارەی... هەموو ئەمانەیە بەڕێزان نامەشروعن وە حەرامن. ئافرەت کچ و کوڕ بۆ باوک و دایک یان بۆ هەر میراتگرێکی تر هیچ فەرقێکیان نییە. لە ڕووی کەسایەتی، لە ڕووی ڕێز، لە ڕووی ئەرک و ماف و خزمایەتی. دەمێنێتەوە لە ڕووی دارایی؟ لە ڕووی داراییەوە ڕێژەکان جیاوازن، ئەوە لەبەرئەوەی ئیعتیباراتی تری هەیە بەڵام بە هیچ شێوازێک بێبەشکردنی ئافرەت لە میرات و بێدەنگ بوونی ئافرەت قۆستنەوەی هەلی ئەوەی کە ئافرەتەکە خۆی داوای ناکات، ئافرەتەکە شەرم دەکات داوای بکات بەڵام حەقی مەشروعی خۆیەتی مەفروزە تۆ پێی بدەیت مەفروزە تۆ نەی خۆی تۆ بەچی شەرعێک دەیخۆی؟ دواتر ئێستا خۆ جاری وا هەیە بەپێچەوانەوە ئافرەت کە زیاتر ماندوو بووە لە پیاوەکە لە پەیداکردنی پارە ئەی بۆ برایان بیخۆن بۆ ئافرەتەکە نەیخوات؟ ئافرەتەکە زیاتر خزمەتی باوک و دایکی کردووە ئەی تۆ بۆ لە ڕووت دێ میراتی وەردەگری ئەو بۆ لە ڕووی نەیا میراتی وەربگرێت؟ خوای پەروەردگار ئەم بابەتانەی بڕاندۆتەوە بەڕێزان، کە دەفەرمووی (یُوْصِیْكُمُ اللّٰهُ فِیْۤ اَوْلَادِكُمْۗ-لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْاُنْثَیَیْنِۚ-فَاِنْ كُنَّ نِسَآءً) وە تەفاسیلی ئایەتەکانی میرات. ئەمانە حەقێکن خوا داونی کەس بۆی نییە دەستکاری بکات. تەنانەت کەسی میرات لێگیراو بۆی نییە دەستکاری بکات. پێغەمبەری خوا (‎ﷺ) ڕوون و ڕێک فەرموویەتی: (إن الله قد أعطى كلَّ ذي حق حقَّه؛ فلا وصيةَ لوارث) فەرموویەتی خوا مافی هەموو خاوەن مافێکی دابین کردووە وەسیەت بۆ میرانت گر نیە. تەنانەت میرات لێگیراوەکە ناتوانێت دەستکاری حیسەکان بکات بڵێ حیسەی کچەکەم با کەم بێ لە حیسەی کوڕەکەم. ناتوانێت بۆی نییە، شەرع بە گوێی ناکات. لەبەر ئەوە ئەمە بابەتێکی گرنگە پێویستە ئەو بەڕێزانەی کە میرات گرن زوڵم لە ئافرەت لە خوشک لە دایک لە کەس و کارە مێینەکانیان نەکەن بە هیچ پاساوێک هەموو ئەم پاساوانە پاساوی بێ بنەمان خوا حەقی داونەتێ مەفروزە حەقی خوا وەک خۆی بگاتە دەستیان ئەگەرنا زوڵمە وە حەرامە وە ناحەقیە ناشبێت چاوەڕێ بکەن وەکو عەرزم کردن خۆیان داوای بکەن، دەبێت ئەگەر خۆیشیان نەیانەوێ ئێمە هەر بەزۆر بیان دەینێ چونکە حەقی خۆیانە. خوای گەورەش زاناترە

لینک