20/09/2025 - 11:50 PM
18 بینراو

هاوسەرگیری کردن لەگەڵ ئافرەتانی مەسیحی وجولەکە

گشتی

بەڕێزێك ئەپرسێ ئەڵێ ئەگەر کەسێك خۆی موسڵمان بێت کچێکی مەسیحی بێنێت درووستە ؟ئەگەر کچەکە لەسەر دینی مەسیحی بێت ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام /بەڕێزان ئێمە دەڵێین سەبارەت بە زەواج کردن لەگەڵ کەسێك کە هەڵگری ئاینێك بێت مەسیحی بێت یا جولەکە بێت، تەنها ئەو ئاینە پیاوی موسڵمان بۆی هەیە زەواج لەگەڵ ئافرەتەکانیاندا بکات، ئافرەتی موسڵمان بۆی نیە زەواج لەگەڵ پیاوی غەیری موسڵمان بکات، بەڵام پیاوی موسڵمان کە زەواج لەگەڵ ئافرەتێکی موسیحی یا جولەکە بکات ئەڵێین بەڵێ درووستە ئەم ئافرەتە  لەسەر ئاینەکەی خۆیشی بمێنێتەوە ،مەرج نیە ببێ بە موسڵمان درووستە ،وە درووستە ئەم ئافرەتە کە خاچ لەمل بکات، وە درووستە ئەم ئافرەتە بۆ خۆی گۆشتی بەراز بەکار بێنێت،  کە پێی حەڵاڵە، وە درووستە سەردانی کەنیسە بکات، وە درووستە ئینجیل بخوێنێت، وە ئەو پیاوە موسڵمانە بۆی نیە ڕێگری ئەمانەی لێ بکات، ئەبێ تۆ ئەمانە بزانی سەرەتا وە ئەوانە حەقی مەشروعی ئەون، کە بەکاری بێنێت،  بەڵام ئەمێنێتەوە سەر ئەوەی کۆمەڵێک مەرج هەیە ئەبێ هەبێ ،یەکەم: ئەم ئافرەتە نابێت داوێن پیس بێت، ئەمە مەرجی یەکەمە چونکە کە خوای پەروەردگار باسی ئەو ئافرەتانە ئەکا ئەفەرمووێ:  ( وَٱلۡمُحۡصَنَـٰتُ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنَـٰتِ وَٱلۡمُحۡصَنَـٰتُ مِنَ ٱلَّذِینَ أُوتُوا۟ ٱلۡكِتَـٰبَ )موحصەن لێرە بە مەعنای عەفیفە دێت، واتە ئافرەتانێکی داوێن پاك لە ئیمانداران و وە داوێن پاك لە مەسیحیەکان بۆ ئێمە ڕاستە کوفرەکەیمان قبووڵە، کە مەسیحیە ،وە هەڵ دەکەین لەگەڵی، بەڵام کوفرەکەی بۆ خۆیەتی ،بەس داوێن پیسیەکەی بۆ موسڵمانەکەیە، نەسەبی منداڵی موسڵمانەکە ،تێکەڵ ئەکات، وە نەسەبی منداڵی موسڵمانەکە ضائح ئەکات، ئەمە مەرجێکە ئێستا دەگمەن دەس ئەکەوێت، ئافرەتێك لە ئەوروپا ئێستا بابەتی داوێن پاکی لە ئەوروپا ،کوا شتێك هەیە پێی بگوترێت، بەهای داوێن پاکی هەر ئافرەتێك ئەبینی بۆی فرێندی هەیەو هەر ئافرەتێك ئەبینی دەیەها پەیوەندی نا مەشروع و ڕێگە پێنەدراوی هەیە، کەواتە ئەگەر دڵنیا بووین لەوەی ئەو ئافرەتە دوای ئەوەی زەواج لەگەڵ موسڵمانەکەدا ئەکات، پابەند ئەبێت بەوەی داوێن پاکبێ ئیشی ئەم لاو لا ناکات، ئیشی ڕەش ناکات، بە مەعنا ئەخلاقیەکەی ئەو کاتە ئەڵێن ئەمە مەرجی یەکەمە ؛مەرجی دووەم ئەبێ ئەم ئافرەتە بە پێی بنەماکانی ئاینەکەی خۆی کە ئاینی مەسیحیە ئیمان داربێ واتە ئەگەر ئەم ئافرەتەمان بردە بەردەم قەشەیەك، قەشەکە پرسیاری دینی لێکرد ئافرەتەکە قەناعەت و بیرو باوەڕی خۆی ڕوون کردەوە بە پێی ئەم بیرو باوەڕەی کە ئافرەتەکە هەیەتی قەشەکە گوتی ئەمە بە ئاینی مەسیحیەت موسڵمانە ،ئەمە مەرجی دووەمە، ناکرێت ئافرەتەکە لائیك و مولحید بێ ناکرێت ئافرەتەکە باشە کەواتە مەرجی دووەم ئەوەیە کە ئەبێ ئەم ئافرەتە پابەند بێت بە بنەماکانی ئاینی مەسیحیەت، وە باوەڕی پێی هەبێ چونکە ئەگەر موشریك بێت، ئەوکاتە درووست نیە، زەواجی لەگەڵدا بکرێت، بۆیە بوونی ئافرەت ئێستا لە کۆمەڵگا ئەورووپیەکاندا بە تایبەتی ئەم کۆمەڵگایانە لە ئێستادا کۆمەڵگایەکی دین دار نین، وە زیاتر کۆمەڵگایەکی وجودی لائك و مولحیدن، ئەبێ ئێمە بزانین ئەو ئافرەتەی ئێمە زەواجی لەگەڵدار ئەکەین فعلا مسیحیە یان بێ دینە، ئەگەر بێ دین بێت، بە تەئکید ئەو کاتە درووست نیە، زەواجی لەگەڵ دابکرێت؛ خاڵی سێیەم ئەم زەواجە کە ئەکرێ نابێ لە کەنیسە بکرێت یەعنی نابێ ئەم ئافرەتە ئێمە ناچار بکات،  بۆ ئەوەی بمان باتە بەردەم قەشەیەك، وە قەشەیەك ئینجیل بەسەر پیاوێکی موسڵماندا بخوێنێتەوە، وە پیاوی موسڵمان دەستبەرداری ڕێکارە ئاینیەکانی خۆی بێ بڕوا بەڕێکاری ئاینێکی تر زەواج بکات، ئەمە نەك هەر گوناهە ئەمە کابرا هەر پێی کافر ئەبێ  چونکە کەنیسە وە ئیحتیکام بۆ دینێك کە ئێمە بە دینێکی هەڵوەشاوەی ئەزانین، وە دینێكی گۆڕاو دەستکاری کراوی ئەزانین، کابرا بۆی نیە ئیحتیکام کات بۆ ئەو دینە ئێمە چۆن ئەو ئافرەتە مەسیحیە نا بەینە مزگەوت وە ناچاری ناکەین، بێتە بەر دەمی مەلایەك زەواج بکات، ئەو ئافرەتەش نابێت، ئەو گەنجە موسوڵمانە ناچار بکات بیباتە بەردەم قەشە ،وەبی باتە کەنیسە لەوێ زەواجی پێبکات، ئەگەر هاتوو ئەم مەرجانە هەبوون، واتە ئافرەتەکە بە ئاینی خۆی موسڵمان بوو،  داوێن پاك بوو، لەدوای ئەوەی کە زەواج ئەکات، لەگەڵ ئەم موسڵمانە، وە ئەم ئافرەتە، ناچاری  ئەم پیاوەی نەکرد کە بچێتە بەردەم کەنیسەوە زەواجەکە لە کەنیسە نەکات وە لە شوێنێکی گشتی کرا یا بۆ نمونە لە مەرکەزێك ،لە سەنتەرێك کرا ،یا لە مزگەوتێك کرا، ئەو کاتە  ئەڵێین ئەمە کێشەی نیە ، کە ئەم برادەرە زەواج کات، لەگەڵ ئەم ئافرەتە هەتا ئەگەر ئافرەتەکە وەکو عەرزم کردن لەسەر ئاینە مەسیحیەکەی خۆشی بمێنێتەوە   گرفتێك درووست ناکا .

لینک