کردنەوەی ئەژماری بانکی لەڕێی بەرتیلەوە
بەڕێزێك ئەپرسێ ئەڵێ ئەگەر من حساب بانکیەك درووست بکەم بە پارە حەڵاڵە یان حەرامە ؟ ئەڵێ چونکە حساب بانقی لە بانقی جیهان وەستاوە ئەم هەوێ حساب بانقی درووست بکەم بە ناوی خۆم بەڵام دیارە بە بەرتیل ئەی هەوێ چونکە کردنەوەی حساب بانکی ڕاگیراوە ، ئەڵێ کەسێك دەڵێ (١٠٠$)بدەرێ حساب بانقیەکت بۆ درووست ئەکەم بە ناوی خۆت درووستی بکەم حەڵاڵە یا حەرامە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: حەرامە بەڕێزان چونکە ئەگەر بەپێی ڕێکاری یاسایی کردنەوەی حساب لەم بانکە ڕاگیرابێت، ئەوە ئەو کاتەی ئەو (١٠٠$)ی ئەیدەی بەرتیلە، وە ئەم بەرتیلە بۆ ئەوەیە کە کەسێك کارێکی نا یاسایت بۆ بکات، بە یاسایی وە شتێکی قانوونیت بۆبشکێنێت بەر بەستێکی قانوونیت بۆ بشکێنێ لەبەر ئەوە حەرامە ئەمە ئەچێتە بەرتیلەوە پێغەمبەری خوا ﷺ "لەعنەتی کردووە لەو کەسەی بەرتیل ئەدا وە نەعلەتیشی کردووە لەو کەسەی بەرتیل ئەخوا بڕۆ لە بانقێکی کە حساب بانکی بکەرەوە بەبێ ئەوەی بەرتیل بدەی بە کەس ." خوای گەورەش زاناترە
لینک