20/09/2025 - 11:47 PM
22 بینراو

ناردنەوەی پارە و عمولەی حەواڵە

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی کە ئەپرسێ من لە بەریتانیا ئەژیم ئەگەر دەفتەرێ دۆلار بە کەسێکدا بنێرمەوە بۆ کوردستان (٣)گەڵا کرێی بدەمێ حەقی ئەوەی ئەو پارەیەم بۆ ئەباتەوە ئایە لە ڕووی شەرعەوە حەڵاڵە  یان نا ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:  ئەم بەڕێزە  کە لە بەریتانیا ئەژی عمولە ئەدا بە کەسێك کە پارەکەی بۆ دێنێتەوە هیچ گرفتی نیە، گرنگ ئەوەیە پارەکەی پێ نەگۆڕیووەتەوە پارە گۆڕینەوەی تێدا نیە، کارەکە وە پارەیەکی تەسلیم بە کەسێك کردووە لە موقابیلی ئەوەی ئەو کەسە ئەرکی  هێنانەوەی پارەکە، وە پاراستنی پارەکە ئەگرێتە ئەستۆ، هەر وەك ئەوەی تۆ حەواڵە بدەی بە بانکێك بە بۆ نمونە کۆمپانیایەك  کە دەفتەرێك بۆ حەواڵە دەکات، ئەم بەڕزەش حەواڵەی بۆ کردووی  بە گیرفانی خۆی بە دەستی خۆی  (٣)گەڵای ئەدەیتێ بۆ ئەوەی پارەکەی بۆ بێنیتەوە گرفتی شەرعی درووست ناکا وە عمولەیەکی شەرعیە . خوای گەورەش زاناترە

لینک