کەفالەتی ئەو گرێبەستانەی سویان تێدایە
بەڕێزێکی کە ئەپرسێ دەربارەی کەفالەتی لە داد نوسەکان ئەڵێ کەفالەی بانقە ڕیبەویەکان دەکرێت، ئێمە مەجبوورین ئەو کارە بکەین ئەگەر نەیکەین دەرمان ئەکەن پارە بەسووی (٪١٢)وەردەگرن ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. ئەم کارە "حەرامە" وە پێغەمبەری خوا (ﷺ)واضع ئەفەرمووێ:( لَعَنَ آكِلَ الرِّبَا وَمُؤْكِلَهُ وَشَاهِدَيْهِ وَكَاتِبَهُ، وقال: هم سواء. )دەفەرمووێت:(پێغەمبەری خوا (ﷺ)لەعنەتی کردووە لەو کەسەی کە سوو وەر دەگرێت، وە لەعنەتی لەو کەسەش کردووە، کە سوو ئەدا ،وە لە عنەتی لەو کەسە کردووە کە عەقدی سووەکە دەنووسێتەوە، وە لە عنەتی لەو کەسەش کردووە کە شایەتە لەسەر سوودان) ،لە بەر ئەوە ئەوکارە کارێکە نەعلەت لێکراوە ،وە کارەکان ئەگەر حەرام بن، وە ڕیبا بن، عەقدەکان درووست نیە، هیچ کەس بۆیان بکات وە هەتا ئەگەر کەسەکە ئیشەکەیشی لە دەست بدات، درووست نیە عەقدی ڕیبا بکات، یا شایەت بێت، یان کاتب بێت، یان کەفیل بێت یان ضامین بێت بەهیچ شێوازێك شەرعی نیە ،چونکە ڕیبا لە گەورەکان بە ئیتفاقی عولەما لەبەر ئەوە درووست نیە ئەو جۆرە کەفالەتانە بکرێت . خوای گەورەش زاناترە
لینک