پشکنینی تاقیگەکانی نەوت و بەنزین و سوتەمەنی
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: ئەڵێ من لە تاقیگەیەك کار دەکەم فەحص بۆ نەوت و گاز و ڕۆن و بەنزین دەکەین، بەڵام ئەو فەحص تەواو نیەو بە هیچ جۆرێك ئامێرەکان پێوەری تەواو نین، بەڵکو دەتوانم بڵێم تەنها پارە وەرگرتنە لە شۆفێری تەنکەرەکان، بە ناوی پشکنینەوە، تەنانەت ماددەیەکی تر هەیە جگە لەوانە ئەویان فەحص ناکەین، بەڵام هەر پارە وەر دەگرین، بە ناوی فەحصەوە، ئایە من وەك کارمەندێك کە لەو شوێنە کاردەکەم پارەکەم حەرامە یان نا ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام / بەڕێزان ئەمە فێڵکردنە، ئەمە درۆکردنە، چاوبەستکردنە، ئەمە زیانگەیاندنە بە تەندروستی گشتی، چونکە ئەو پشکنینانەی کە بۆ ئەو سوتەمەنیانە ئەکرێن بۆ ئەوەیە لەکاتی بەکار هێنانیان لێکەوتەی خراپان بۆ سەر هاوڵاتی نەبێت، ئەم پشکنینانە ئەگەر پشکنینی وەهمی بن، وە ئەگەر ئەمانە تەنها بۆ پارە وەرگرتن بوون، وە خۆڵکردنە چاوی خەڵك بن، داهاتی ئەم کۆمپانیایە "حەرامە" وە هەر کەسیش داهات لەو کۆمپانیایە وەربگرێت، پارەکەی "حەرامە" بە تەئکید وایە بۆیە ئێمە ئەڵێن ئەم پشکنینانە کاتێك دەکرێت، بۆ ئەوەیە کە پشکنینی حەقیقی بێ ئەگەر ئەم سوتەمەنیانە ماددەی زیان بەخشی تێدایە وە ڕێکارە تەندرووستیەکان مادەکانیان تێکەڵ نین، ئەو کاتە ئێمە دەڵێین "حەرامە" تۆ کاتێك بەو کەسە دەڵێی من پشکنینم بۆ کردووە، کارتی پشکنینی ئەدەیتێ، یەعنی ئەمە زەرەری نیە، ئەی ئەگەر زەرەر ڕوویدا،دوایی ئەی ئەگەر ئەو خەڵکە تووشی (سەڕەتان بوون) توشی ناڕەحەتی بوون، ئەی ئەگەر ئەو کەسەی بەیانی بەکاری دێنێ بەنزینەکە ئەگەر فیت پەمپی سەیارەکەی سوتا؟ ئەگەر سەیارەکەی گڕی گرت؟ ئەگەر زەرەری لێکەوت کێ بەرپرسیارە لەمانە، بەڕێزان چۆن جوابی خوای گەورە لە قیامەتدا بدرێتەوە، کێ ئەم کارتانەی داو؟ە وە کێ ڕێپێدانی کردووە بۆ ئەم مەوادانە، کە داخڵ بن ڕێگەی پێدانی بۆ بەکارهێنان کردووە بۆیە ئەمە کارێکی "حەرامە" وە کارێکی "نا شەرعیە" ئەو بەڕێزانەی کە پاڵاوگەکانیان هەیە یا ئەو بەڕێزانەی کە لەم جۆرە شوێنانەدا کار دەکەن دەبێ لە خوا بترسن، ئەو میللەتە گرفتار بووە،توشی ئەنواع دەردو نەخۆشی کوشندە بووە، زۆرێك لە داتاکان ئاماژەن بەوەی کە هۆکارەکانی پیس بوونی ژینگەیە، بەو مەوادی سوتەمەنیەی کە بەکاردێ، وە ئەم پشکنینە نامەشروعانەی بۆ دەکرێت، بۆیە ماڵی هەر کەسێك بە هەر جۆرێك دەستی هەبێ لەم پشکنینە نا مەشروعانەدا، وە لەم بەڕێکردنە سەرپێیانەدا، وە لەم فێڵ و تەڵەکە نانەوەدا "حەرامە" وە هەر کەسێك بە هۆی ئەوەوە زیانی لێبکەوێ تۆ لە قیامەت بەر پرسیاری لەو زیانەی کە ئەو لێی کەوتووە، جابزانە ڕۆژانە چەند کەس لە ڕووی ماددی لە ڕووی تەندروستی زەرەری بەر دەکەوێت، ئێوە بەر پرسیارن لێی لەبەر ئەوە وە ئەم کارە مەکەن وە ئەم کارە حەرامە . خوای گەورەش زاناترە
لینک