فرۆشتنی کارتی دەنگدان
بەڕێزێك ئەپرسێ ئەڵێ ئەگەر لە شوێنێك کار بکەیت و داوای کارتی دەنگ دانەکەت لێ بکەن وە دەنگەکەت ببەن و بیدەن بە یەکێك لە حزبەکانی کوردستا ن واتە بەکارتەکەی ئێمە ئەوان دەنگەکە ئەدەن نەك خۆمان دەیدەین ئایە حوکمی دەنگ دانەکە ئێمە ئەگرێتەوە واتە ئایە ئێمە بەژدارین لە دەنگ دان بەم حیزبانە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام /بەدڵنیایی کارتێکی دەنگدان مافێکی شەرعی و مافێکی یاسای خۆتە ئەیفرۆشی بە کەسێك ئەڕوا ئەو دەنگە بە نامەشروع بەکاردێنێ ،وە پاڵ پشتی حزبێك یا کاندیدێکی پێ ئەکات کە دواتر ئەمە بە حەرام کۆتایی دێت بە قۆرخکاری و دکتاتۆریەت و داگیرکاری و گەندەڵی کۆتایی پێدێت، تۆ لە موقابیلی پارەدا ئەو هاوکاریەت کردووە ،بە تەئکید ئەمە کارێکی حەرامە، وە ئەو پارەی وەری ئەگریت حەرامە ، وە ئیشەکەیش حەرامە ،وە ئەو کەسەش کە بەم دەنگەی تۆ بەیانی کاندیت ئەبێ ئەم حزبەی بەو دەنگەی تۆ باڵا دەست ئەبێت، هەر حەرامێک بکات تۆ لەگەڵی بەژداریت، لەبەر ئەوە ئەمێنێتەوە سەر ئەمە کە ئێمە کارتەکان ئەدەین بەکێ؟ وە چۆن بەکاری دەهێنین؟ وە ئەوە مافێکی شەرعیە پێویستە تۆبۆ خۆت مومارەسەی بکەی، وە بیدەی بە کەسێك کە سیقەی دونیاو قیامەتی پێ ئەکەیت، کە خیانەت لەو ئەمانەتە ناکات وە تۆ ڕووزەرد نابی لە قیامەتدا کە بڵێی من دەنگم داوە بەو کەسە، وە بڵێی من ئەمانەتی دەنگەکەی خۆم داوە بەو کەسە ،وە ئەوکەسە خیانەت لەو ئەمانەتە نەکات چونکە ئەگەر خیانەتی لێ بکات تۆ بەرپرسیاری لەو ئەمانەتە بەڕێزان
لینک