ڕێگە چارەی کێشەی ئەو ژنانەی کە پیاوەکانیان زۆر لەگەلیان خراپن.
بەڕێزێک دەپرسێت دیارە کێشەیەکی خێزانی هەیە لەگەڵ هاوسەرەکەی، ماوەی 31 ساڵە زەواجی کردووە.دیارە پیاوەکەی کۆمەڵێک تەبیعەتی خراپی هەیە، لە بابەتی دڵپیسی و لێدان و قسەی ناشیرین پێ گوتن و ئەمانە، حەتتا قەتعی سیرلەی ڕەحمیش دەکا و نایەڵێ کەس و کاری هاتوچۆی بکا.دەڵێت پیاوەکە هەڕەشەی ئەوەش دەکا کە بە هەر شێوازێک ئەم ئافرەتە باسی جیابوونەوە بکا، خوێنی لەسەرە دەڕێژێ.چ حەلێک هەیە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: حەلی ئەمە خوشکە بەڕێزە ئەوەیە کە لە دادگا سکاڵای یاسایی تۆمار بکا بۆ ئەوەی ئیسپادی ئەوە بکا کە ئەم پیاوە زوڵمی لێ دەکا و ناحەقی لێ دەکا و مافە شەرعیەکانی پێشێل دەکا حەقی خۆیەتی داوای جیابوونەوە بکا. بۆیە لە دادگا داوای جیابوونەوە بکا. ئەو کات دادگا پێمان وایە کە جیهەتێکە تەتبیقی عەدالەت دەکا، بە تایبەتی لە بابەتی ئەحواڵی شەخسی و مەسائیلەکانی پەیوەست بە هاوسەرگیری کە ئەحکامەکانی لە %99.9 زیاتر لە شەرعەوە وەرگیراوە. بڕواتە دادگایەکی شەرعی و داوای جیابوونەوە بکا و پاساوەکانی خۆی بخاتە ڕوو و بیسەلمێنێ کە ئەم ئافرەتە بەم پاساوانە داوای جیابوونەوە دەکات، مەحکەمە جیای دەکاتەوە. خوای گەورەش زاناتره
لینک