20/09/2025 - 12:17 PM
19 بینراو

پێدانی پلە و پۆست لەسەر بنەمای خزمایەتی)

گشتی

بەڕێزێک دەپرسێت دەڵێت من لە دامەزراوەیەک کار دەکەم پۆستێکی تر هەیە لە پۆستەکەی من پلەی نزمترە، بەڵام شوێنێکی هەستیارە وە کەسی ئەمین و دەستپاکی پێویستە، هەم لە لایەنی پارە و لە لایەنی دیکەش. بەڕێوبەرەکەم پێشنیاری کردووم کە من تەقریری ئەو پۆستە بکەم، ئەویش هاوکاریم بکات لە وەرگرتن لەو پۆستە. ئایا ئەو کارە دروستە؟ وە لە خواردنی حەقی ئەوانی تر نیە وپارەکە حەڵاڵە؟ کۆی پرۆسەکەش تەنها لەبەر ئیحساسی و هەستیاری پۆستەکەیە و بەڕێوبەرەکە ناوێت بکەوێتە دەستی کەسی نالەبار.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر بابەتەکە بەم شێوازە بێت، جەنابت کەسێکی ئەمینی وە ئەگەر ئەم شوێنە کەسێکی نائەمینی لێ بێت لەوانەیە حەقی خەڵکی تیا بخورێت، وە پۆستەکەش نزمترە لە پۆستی خۆت، هیچ ئیشکالێکی شەرعی نییە کە تۆ ئەو بەڕێزە کە بەڕێوبەرە هاوکاریت بکات ئەو پۆستە وەربگری لەبەر ئەوەی مافی خەڵکی تیا پارێزراو بێت، وە تۆش مافی خەڵک ناخۆیت وە حەقی خۆت پێش حەقی خەڵک ناکەیت لەم کارەیا لەبەر ئەوە هیچ ئیشکالێکی شەرعی نییە.خوای گەورەش زاناتره

لینک