کڕینی کاڵا بە قیست لەڕێگەی بانکەوە
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: دەڵێت من تاقمێك قەنەفەم کڕیووە، بە قیست لە موبیلیاتەکان گوتیان قیستەکە لە بانق دەدەی کە چووم بۆ بانق گوتیان ئێمە لە موبیلیاتەکەی دەکڕین بە کاملی، دوای تۆ مانگانە قیستەکە بۆ ئێمە دەهێنیتەوە دەڵێت: من ئاگادارم بانقەکە پارەی تاقمەکەیان بە نەقدی داوە،بە موبیلیاتەکە ئیتر مانگانە من قیستەکە دەدەمەوە بە بانق ئایە ئەم مامەڵەیە درووستە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام /نەخێر درووست نیە، بۆچی درووست نیە؟ لەبەر ئەوەی ئەم موعامەلەیە ئەبوایە بە عەکسەوە بکرایە، بۆ نمونە کە چویتە دوکانی مویلیاتەکە نە ئەبوایە تۆ لە مۆبیلیاتەکەت بکڕیایە، وە بانق پارەکەی بۆ بدایتایە، وە دواتر بانق پارەکە بە زیاتر لە تۆ وەربگرێتەوە، ئەبوو تۆ چووبوویتایە لە بانق داوای کاڵاکەت بکردایە، بانق بچوایە لە مۆبیلیاتەکەی بکڕیایە، دواتر بیفرۆشتایەتەوە، بە تۆ کەواتە بانق ئەبووایە ئەو کڕیاری ئەشیاکە بووایە تاقمەکە بووایە لەسەرەتادا لە مۆبیلیاتەکە دواتر بانق تاقمەکەی بە تۆ بفرۆشتایە، ئێستا تۆ خۆت چووی کڕیووتە دواتر بانق وەکو وەصیەتێکی مالی پارەکەی داوە بە مۆبیلیاتەکەو لە تۆی بە قەرز وەر دەگرێتەوە، بە زیاتر ئەمە ڕیبایەکی صەریحە لەبەر ئەوە ئەمە پێی ناگوترێ موڕابەحەی شەرعی، ئەمە ڕیبایە بە هیچ شێوازێك درووست نیە . خوای گەورەش زاناترە
لینک