19/09/2025 - 08:55 PM
20 بینراو

چارەسەری پزیشکی ددانی ئافرەت بۆ پیاو بە پێچەوانەوە

ئافرەتان

بەڕێزێکی کە ئەپرسێ  دەڵێت: من دکتۆری ددانم  ئافرەتم ئایە درووستە ئیش بۆ نەخۆشی پیاو بکەم ؟ لە ژوورەکەدا پەرستارێکی ددانی ئافرەتم لەگەڵ دایە بە دایمی کە نەخۆشی هەر دوو ڕەگەز  دێنە عەیادەکەم  بە هەر بیانووێك بێ نەخۆشە پیاوەکان بەڕێ ئەکەم  بەڵام زۆربەی ئەوەی لە عیادەکەن پیاون لە جیاتی ئافرەت بۆیە زۆر دوو دڵم لە ئیشەکە بەشەرتێ لە کاتی کار کردن دەسکێش و دەمامك و جل و بەرگی شەرعیم لەبەرایە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام /هیچ گرفتی نیە بەڕێزان  یانی مەسەلەی بابەتی علاج بەتایبەتی لەبابەتی دەم ودان و شەویلگە و ئەمانەدا   ئێمە دەڵێین  باشتر وایە  ئەگەر بپرسین لە باشتر کامیانە ئەو برا بەڕێزانە بچنە لای دکتۆری پیاو ئافرەتانیش بچنە لای دکتۆری ئافرەت  بەڵام هەندێك جار کەسی پسپۆڕی پێویستمان دەس ناکەوێ یا کەسێکمان دەست ناکەوێت کە لە بەهرەکەی ڕاببینی، بە نسبەت مەسەلەی دەم و ددانەوە چونی ئافرەت بۆلای پیاو یا پیاو بۆلای ئافرەت  بە مەرجێك کەسی بەرامبەر پابەند بێت بە لیباسی شەرعی کە ئافرەتە والله أعلم گرفتێکی زۆر شەرعی درووست ناکات، بەتایبەت لە بوونی  کەسی سێیەم، بەڵام ئەگەر خەلوە دروست کات کەسەکە نیوو سەعات سێ چارەگ  لەبەر دەمی دکتۆرێکی پیاودا پاڵ کەوتبێت و دکتۆرە پیاوەکە کەسی لەگەڵ نەبێت، یا پیاو لە بەر دەمی ئافرەتێکدا و کەسی  سێیەم لەم شوێنەدا نەبێت، ئەوکاتە دەڵێین گرفتی شەرعی دروست دەکات، ئەوەی ئەو دکتۆرە بەڕێزە باسی دەکات، کە کەسی سێیەم وجودی هەیە، وە ئافرەتەکەش باڵا پۆشە و پابەندە بە جل و بەرگی شەرعی دەڵێین کارەکەی  والله أعلم ئیشکالێکی شەرعی درووست ناکات، وە داهاتەکە حەرام نابێ ئیشەکەش حەرام نابێ . خوای گەورەش زاناترە

لینک