19/09/2025 - 08:54 PM
12 بینراو

دوعا کردن بە پێغەمبەر ‎ﷺ لە خەڵک

گشتی

بەڕێزێکی کە دەپرسێت: دەڵێت: من زۆر جار کە لە یەکێك توڕە دەبم دەڵێم پێغەمبەرەکە وات لێبێت، ئەو وشەیە  شرك و کوفر نیە ؟کە ئەڵێم پێغەمبەرەکە ملت بشکێ یا وات لێبی؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام /ئەمە ئێمە ئەڵێین کوفر و شیرك نیە، بەڵام دوعای خێر نیە، دوعای شەڕە دوعای شەڕ لە خەڵك باش نیە، بەتایبەتی ئینسان لە کەس وکاری خۆی وە دواتریش ئێمە  بۆچی پێغەمبەر  بخەینە ئەم مەحەلەوە یەعنی بۆچی بڵێین پێغەمبەر وات لێبکاو پێغەمبەر ی خوا  (ﷺ) هیچ کات کاری خراپ ناکا وە پێغەمبەری خوا (ﷺ) هیچ خواستێکی خراپی لە ژیانیدا نەبووە، وە لە دوای مردنیشی رحمتا للعلمین  بووە، ئەمەی جەنابت ئەی کەی کارێکی مەشروحع نیە، وە کارێکی ڕێگە پێدراو نیە، لەبەر ئەوە مەفروضە وازی لێ بێنیت تووشی حەرام ئەبی بەڵام ناڵێن کوفر وشیرك وە کارێکی حەرامەو مەیکە . خوای گەورەش زاناترە

لینک