19/09/2025 - 08:50 PM
20 بینراو

مامەڵە کردن بە دراو و ئاڵتون لەڕێی بۆرسەوە

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی کە دەپرسێت:  ئایە مامەڵەکردن  لە بۆرسەدا کڕین و فرۆشتنەوەی  ئاڵتوون یا دراوی جیهانی وەكو دۆلار یان نەوت حەڵاڵە یان حەرامە ؟ بەدەر لە دراوی ئەلیکترۆنی بابەتێك لە ئیسلامدا ڕێگە پێدراو نەبێ ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمانە هیچیان ڕێگە پێدراو نین، بە ڕێزان کڕینی ئاڵتوون لە بۆرسە، کڕینی دراوی جیهانی لە بۆرسە ئەمانە ئێمە گوتوومانە مەرجی سەرەکی ئەم مامەڵانە   ئەوە دەبێ دەستاو دەست بکەن، واتە کە تۆ ئاڵتوونەکە پارەکەی ئەدەی  ئاڵتوونەکەت وەربگریت،یا دەبێت  بیتەسەر ڕەسیدەکەت، یا وەکیلەکەت بتوانێت وەری بگرێت، بە تەحەداوە من دەیڵێم هیچ کەسێك کە لە بۆرسەیا مامەڵەی ئاڵتوون دەکات،هەر نایشیبینێ وە دەستیشی پێوە نادا،تەنها ڕسمەکەی ئەبینێ و ئەمە ئاڵتوونێکە و ناوێکی ئەلکترۆنی دەکەن بە ناوی تۆووە، یا پارە شەرعی نیە ،سەبارەت بە نەوت نەوت لەوانەیە کاری ئاسان تر بێ چونکە  نەوت ئەو مەرجەی تێدا نیە کە ئەبێ  تەقابڵ تێدا ڕووبدا وەکو ئاڵتوون و دراو بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەم بابەتەش کڕینەکەی  فعلی بێت، وە کڕینێکی وەهمی نەبێت، وە تەنها ژمارە نەبن داتا نەبن، وە کڕینەکان بۆ کاڵای حەقیقی بن، هەوایی نەبێت، ئەگەر زانیمان  ئەم کارە حەقیقیە، وە نەوتەکە دەکڕدرێت وە نەوتی خامە،وە بۆ نمونە  ئەم نەوتە مەصدەری مەشروعی هەیە، باشە ئەم کاتە درووستە کە ئەمانە هەمووی  بۆخۆی کە پێی دەڵێی بۆرسە هیچی لە حەقیقەتدا وجودی نیەو مەعامەلاتی وەهمین، بۆیە من دەڵێم شەرعی نیە،  ئەم جۆرە کاروو مامەڵانە مەگەر  تەواو دڵنیا بین کەسێك   تەواو دڵنیا بێ لەو لایەنە شەرعیانەی ئاساییە بکەی خوای گەورەش زاناترە

لینک