دابینکردنی خزمەتگوزاری subscription
بەڕێزان بەڕێزێك سەرەتا دەپرسێت:دەڵێت ئێمە چەند کەسێکین نزیکەی (٥)ساڵە لە ئۆنلاین کار دەکەین کارەکەشمان بریتیە لە دابینکردنی خزمەت گوزاری (subscription) بەژداری کردنی مانگانە و ساڵانە لە جیهانی گەیمین ڕونتر من کارت و هەژمار و ئەکاونت بۆ پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس و نێت فلێکس و سۆڤەر تیڤا ئەفرۆشم لە فەیسبوك بە شێوەیەکی ئاسای بە نرخێکی هەرزانتر ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام /بەڕێزان ئێمە گوتوومانە ئەم جۆرە یاریانە وە ئەو جۆرە کارتانەی کە سەپۆرتی ئەم یاریانەی پێ دەکرێت شەرعی نیە و وە درووست نیە و وە "حەرامە" بە هەدەردانی پارەی خەڵکە، بەهەدەردانی کاتی گەنجە، بەهەدەردانی تەندروستی خەڵکە، لەبەر ئەوە ئەو پارانە هیچ سودێك ناگەیەنن وە هیچ ئاوەدانیەك ژێر خانی ئابووری نیشتمان و وڵات ئاوەدان ناکەنەوە، گەنجەکانمان بەهرەمەند و سود مەند ناکەن، ئەم یاریانە لە غەیری ئەوەی کە زیانێکی زۆری هەیە، لە ڕووی تەندروستی و جەستەیی بۆ گەنجەکان زیانێکی دارایشیان پێئەگەێنێت، وە ئەم پارانە بۆ حساباتی کۆمەڵێ کۆمپانیا ی زەبەلاح دەڕۆن کە ئەم کۆمپانیایانە هیچ منەتیان بە تەندروستی خەڵك نیە، وە ئەوان لە پێناو کۆکردنەوەی پارە ژیانی ئەو خەلکە، وە داهاتووی میللەتانی دونیایان خستۆتە ژێر پرسیارو ومەترسیەوە، لەبەر ئەوە ئەم کارە واز لێبێنن باشترە، وە خۆتان سەرقاڵی کارێکی تر بکەن، کە سود بگەێنێ بە خەڵك کە خەڵك بەهرەمەندکا بەهرە دارکا ئەمەی ئێوە باسی ئەکەن "حەرامە" . خوای گەورەش زاناترە
لینک