ئەو کاتانەی نوێژکردن تیایدا باش نییە
بەڕێزێكی تر دەپرسێت دەڵێت بۆچی لە دوای نوێژی بەیانی و نوێژی عەسر نوێژی سونەت ناكرێت؟ .
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: لەسێ كاتدا نوێژ مەكروھە بەڕێزان دوای نوێژی بەیانی تا خۆر ئەوەندەی ڕمێك لە ئاسمان بەرز دەبێتەوە, وە دوای نوێژی عەسر تا خۆر ئاوا دەبێت، وە لەو كاتەی كە نوێژ لە ناوەڕاستی ئاسماندا ھەیە، لەو دوو كاتەی كە بەڕێزت پرسیار دەكەی لەبەر ئەوە پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرموێت: (فإن شمس تطلوعُ بين قرنِ الشيطان)، دەفەرموێت:( خۆر لە بەینی شاخەكانی شەیتانە) ٫ تەشبیھەكە پێغەمبەر (ﷺ) دەیكات لەم كاتانەدا خۆر پەرستەكان وە شەیتان پەرستەكان سوژدە بۆ خۆر دەبەن، بۆیە ئینسانی ئیماندار لە كاتێكدا لە شوێنێكدا عیبادەت نەكات كە ھاوشێوەی عیبادەتی خاوەن ئاینێكی تە بێت پێغەمبەری خوا (ﷺ)دەفەرموێت: نوێژ لەم كاتانەدا ناكرێت مەگەر نوێژێك سەبەبی ھەبێت نوێژێك كە سەبەبی ھەبێت وەك ئەوەی كە نوێژی بەیانی ئەو كاتە خەبەری دەبێتەوە یان وەك دەستنوێژی گرتووە یان بۆنمونە نوێژی جەنازە لەو كاتەدا كراوە ئەو نوێژانەی كە سەبەبیان ھەیە ئاساییە بەڵام سوننەتی بێ سەبەب لەو كاتانەدا ناكرێ وە مەكروھە
لینک