"حوکمی مامەڵەکردن لەگەڵ ستارلایک star like) "
بەڕێزێك دەپرسێت دەڵێت ئایا حوكمی شەرعی مامەڵە كردن لەگەڵ ستاردلایكدا چیە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام:بەڕێزان (starlike) خۆی بۆ خۆی پێگەیەكە، پەیجێكە ئیش لەسەر تەرویج كردن دەكات، ئیش لەسەر ئەوە دەكات تۆ لایك بۆ كۆمەڵێك پەیج ،یان كۆمەڵێك بەرنامە كە لە ڕێگەی فەیسبووك و تویتەر و لە ڕێگەی یوتیوبو تیكتۆكەوە بڵاو دەكرێتەوە، تۆ لایكی ئەم بابەت و بەرنامانە دەكەیت، وە تۆ تەرویجیان پێدەدەی، ئەم مامەڵەیە كۆمەڵێك كاری حەرامی تێدایە، خاڵی یەكەم ئەم بەرنامانە تۆ ھەر نایانبینی، تەنھا لایكێكیان دەكەی .ئەمە تەروجێكی موزەیەفە ،دوایی كەسەكە دێت دەڵێت ئەھا ئەم بەرنامەیەی من، ئەم پەیجەی من، ئەم ئەكاونتەی من ،ئەوەندە فۆلەوەری ھەیە، یان ئەوەندە بۆنمونە بەكاربەری ھەیە ،ئەوەندە خەڵكی پێی موعجەبە، ئەمە خەڵكێك ھەڵدەخەڵەتێنێ وە وا تێدەگات، بەرنامەكان زۆر بەقوەتن، فلیمەكان زۆر بەقوەتن، لە كاتێكدا لە ئەسڵدا وایكردووە ھەر نەتدیبێت، لە پێناو پارە ئیعجابت كردوە و لایكێكت بۆ كردووە، وە ئەم لایكە تەرویجێكی غەیری مەشروع دەدات بە بەرنامەكە، خاڵی دووەم: ئەم بەرنامەیە وە ئەم شوێنە بە پارەی دراوی گریمانەیی مامەڵە دەكات ،واتا بە (usdt) وە بە بتكۆین بەم جۆرە پارانە مامەڵە دەكات، وە ئەمەش كارێكیترە كە دیسانەوە حەرامە. خاڵێكی تری حەرامی ئەم كارە ئەوەیە كە ئەم كارە بە سیستەمی بازاڕگەری تۆڕبەندی خەڵكێك دەھێنی لەگەڵ خۆت ،وە ئەم خەڵكانە لە خوار تۆوە پارە وەردەگرن لەبەر ئەوەی تۆ ھێناوتن، وە لە ڕێگەی تۆوە ھاتون، ئینجا دەچی مەسەلەن پەیجێك لە وەتسئەپ دەكەیەوە چل كەس دەھێنی بەشداریان پێدەكەی و ھەموو ئەمانە كارێكی نا مەشروعن، خاڵێكی تری حەرامی ئەم بەرنامانە ئەوەیە كە تۆ موخاتەڕە دەكەی تۆ دەچی چونكە زۆرێك لە حاڵەتەكانی ئەم بەرنامانە دەبێ خۆت پارە بدایت كە خۆت پارە دەدەی پارە دەدەیتە پەیجێكی فەیك ئەكاونتێكی فەیك پارە دەدەی بەرنامەیەكی فەیك، فلیمێكی فەیك ،دواتر ئەگەر داخرا شوێنەكە پارەكەت چی لێدێت موخاطەڕەیەكی زۆرە، ئەمانە ھیچ جیھەتێكی ڕەسمی نیە بەرپرس بێت لەمانە، وە زەمانی پێدانەوەی پارەكەی تۆ بكات، ئەم وەچەیەش دیسانەوە كە غەرەر و موخاتەڕە دروست دەكات حەرامە ، یەكێكی تر لە مەشاكیلەكانی ئەم بابەتە بەڕێزان ئەوەیە ئەمە دەچێتە خانەی ڕیباوە بۆ تۆ پارە دەدەی لەو ئەكاونتەبیان گریمانەیەیی كە تۆ بە پارەدان بەشداریت كرد كە تۆ پارەتدا دواتر دوایی چەند مانگێك ئەم پارەیەیی تۆ پارەكە وەردەگریتەوە بە زیاتر لەو پارەیەیی تۆ دوای بەبێ ئەووی تۆ ئیحتیمالی خەسارەتت ھەبووبێ چونكە پارەكە ئیحتیمالی خەسارەی نیە و پارەكەش زیاد دەكات ،دوای چەند مانگێك ئەگەر تۆ بە سوتفە بە بیست دۆلار بەشداریت كردووە دوسەد و ھەشتا دۆلار وەردەگری ،بە دووسەت بەشداریت كردووە چوارسەدو ئەوەندە وەردەگری ڕێژەكان بە پێی ڕێژەی بەشداری كردن و شێوازی بەشداری كردن، وە تەقریبەن كۆمپانیا شەش پاكێجی ھەیە، ئەمانە بە شێوازی جیاواز لەم كۆدا ئێمە دەڵێین بەشداری كردن لە ستارلایك حەرامە یەكێكی تر لە مەشاكیلەكانی ئەوەیە كە تۆ تەرویج بۆ فلیمێك دەكەی یان بۆ ئەكتەرێك دەكەی یان بۆ ھونەرمەندێك دەكەی یان بۆ گۆرانیبێژێك دەكەی، كە ئەمانە كاری حەرام دەكەن، كە ئەمانە شتی حەرام بڵاو دەكەنەوە ،كە ئەمانە پابەند نین، بە جلوبەگی شەرعیەوە لە كارەكانیاندا ئەمەش ش دیسانەوە كارێكی ناشەرعیە وە تەرویج بە حەرام دەدەی وە كارەكەت دیسانەوە حەرام دەبێ.
لینک