شێوازی دابەشکردنی مووچەی شەهیدانە
بەڕێزێك دەپرسێت دەڵێت دیارە شەھیدانەیان ھەیە خوشك و كچ و كەسوكاری كەسێكن كە شەھید بووە، ئایا ئەو پارە لە خوشك و كەسی شەھید حەڵاڵە لەكاتێكدا منداڵی شەھید ماوە، وە خێزانی شەھید شوی كردۆتەوە كچی شەھیدیش شوی كردووە ،
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام: ئێمە دەڵێین ئەسڵ وایە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە داھاتانە وەك و میراتی بكرێت ئەو كاتە لە میراتیدا كێ میراتگرە بەقەدەر بەشە میراتیەكەی خۆی ئەم پارەیەیی پێبدرێت، وە كێش میراتگرنیە ئەوكاتە ئەو بەشە میراتیە وەرناگرێت، ئەمە ئەگەر ھاتوو وەك مامەڵەی شەرع وەك میراتی مامەڵەمان كرد ،ئەگەر ھاتو وەك یاساش مامەڵەمان كرد ئەوكاتە یاسا بەركارەكە ئەو تەنزیرەش ھەیە ھەندێك دەڵێن ئەم پارەی شەھیدانەیە مافێكە پێش مردنەكە دروست نەبووە ،دوای مردنەكەش حوكمەت پێیداوە ،دەڵێ مادەم دوای مردنەكە حوكمەت دەیدا حوكمی میراتی وەرناگرێت، ئەوكات بەو ڕێكارانەی كە قانون دایدەنێ، بەو ڕێكارانە دابەشی دەكەین بەڵام ئەسڵ وایە وەكو ڕێكاری شەرعی وەك و میراتی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت باشترە. خوای گەورەش زاناتره
لینک