18/09/2025 - 11:06 AM
24 بینراو

ڕیکلام کردن بۆ جلوبەرگی ئافرەتان

ئافرەتان

بەڕێزێك دەپرسێت دەڵێت ئایا دروستە لە كۆمپانیایەك كار بكەیت وەك وەرگێڕ ھەموو جۆرە كەلوپەلێك دەفرۆشن لەگەڵ جلوبەرگی ئافرەتاندا حیجاب و غەیری حیجابیش وەك وەرگێڕ تۆ بە داتا بەیس وەرگێڕان بۆ شتەكانیان دەكەیت ئایا دروستە لەم جۆرە كۆمپانیایانە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام : ئێمە دەڵێین ئەم كۆمپانیایە زۆربەی كارەكانی وە زۆربەی ئەو جلوبەرگانەی كە تەنویجی بۆ دەكات جلو بەرگی ناشەرعین وە جلی ڕێگە پێنەدراون وە لە ڕێگەی تۆوە داوای ئەم جۆرە جلانە دەكرێت وە تۆ موتەرجیمی بەڵێ كارەكە حەرامە و وە داھاتەكەشی "حەرامە". باشە برای بەڕێزم وە تۆ ڕیكلام بۆ شتێك دەكەی وە تۆ نێوەندگیری بۆ كارێك دەكەی كە لێكەوتەكەی ھێنانە ناوەوەی جلی نا شەرعیە بۆ ئافرەتان، وە ئەو جلانەن كە خەڵكێكی زۆر پێوەی گرفتار بووە ،وە ڕۆژانە بە ھەزارەھا تاوانی پێوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەگەر جلەكان بۆ باڵاپۆشن وە ئەو جلانەش كە تەنھا جلێكن بۆ ماڵەوە لەبەر دەكرێن وەك و جلی خەو و جلی نوستن و لەو بابەتانە كە ئافرەت ناتوانێ بە تەئكید بۆ دەرەوە لەبەری بكات و بۆ ماڵی خۆی لەبەری دەكات ئەم ڕیكلام كردن وە دەستبار و ھاوكاری كردن بۆ ھێنانی ئەم جۆرە جلانە  كارێكی ڕێگە پێدراوە و وە حەرام نیە.

لینک