18/09/2025 - 10:23 AM
18 بینراو

کردنەوەی خولی یاری ئەتاری

گشتی

/ بەڕێزێك دەپرسێت دەڵێت ئێمە دوكانی ئەتاریمان ھەیە، دەمانەوێت دەورەیەك بكەینەوە بۆ یاری تۆپی پێ دیارە پەنجا نەفەر تێیدا بەشدار دەبێ ئێمە بڕە پارەیەك بە بڕی دە ھەزار دینار لە ھەر كەسێكیان وەردەگرین، بەرامبەرم یاری كردن ھەركەسێك دوو یاری سێ یاری دەكات و براوەی یەكەم دەبێتە خاوەنی خەڵاتێكی گرانبەھا ئایا ئەمە دروستە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام: نەخێر بە ھیچ شێوازێك ئەمە دروست نیە ئەمە قومارە، وە ئەم جۆرە پارە وەرگرتنە، ئەم جۆرە سیباقەی كە ھەموو خەڵكەكانو بەشدار بووەكان پارە دەدەن، وە دوایی براوەیەكیان پارەكە دەبات، ئەمە عولەما بە ئیتیفاق دەڵێن كارێكی حەرامە، و وە كارێكی ڕێگەپێدراو نیە، ئەم جۆرە یاری كردنە خۆی بۆ خۆی  كارێكی نا مەشروعەو ڕێگەپێدراو نیە، لەبەر ئەوە ئەم برا بەڕێزە نابێ ئەم كارە بكات ،وە ئەم كارە لەگەڵ بنەماكانی شەرع وە لەگەڵ ئەحكامی شەرع مامەڵە یەكناكاتەوە، وە لەبەر ئەوە نابێت كەس بەشداری بكات لەم جۆرە یاریانەدا گەنجە بەڕێزەكان نابێ بەشداری بكەن لەم جۆرە یاریانەدا.

لینک