مەودای دەسەڵاتی شەیتان لە بەلاڕێدابردنی مرۆڤەکان
بەڕێزێك دەپرسێت دەڵێت لە سوڕەتی إبراهيم ئایەتی بیست و دوو شەیتان بە دۆزەخیەكان دەڵێ: من دەسەڵاتێكم نەبوو غەیری ئەوەی بانگێشتم كردن بۆ كوفر ئایا ئەمە یەك دەگرێتەوە لەگەڵ ئەوەی شەیتان چۆن دەست دەوەشێنێ لە مرۆڤ یان بەھۆی ئەوەی سیحرەوە ژیانیان تێكدەدات
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام : ئەم دوو بابەتە دوو بابەتی جیاوازن ئەمەی شەیتان لە قیامەت باسی دەكات خوای پەروەردگار دەفەرموێت: {وَقَالَ الشَّيْطَانُ لَمَّا قُضِيَ الْأَمْرُ إِنَّ اللَّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ الْحَقِّ وَوَعَدتُّكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ ۖ وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيْكُم مِّن سُلْطَانٍ إِلَّا أَن دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِي ۖ فَلَا تَلُومُونِي وَلُومُوا أَنفُسَكُم} واتە: شەیتان ئەو كاتەی كە شوێنكەوتەكانی خۆی لە مەحشەر لە خۆی كۆدەكاتەوە، ھەرچیەك ھەرچیەكی پەرستووە لە غەیری خوا وە شەیتان تاوانی پێكردووە پەندیپێداوە ئێستا شەیتان ئەستۆپاكی خۆی دەردەبڕێ لەمانە دەڵێت من ھیچ زەختێكم لەكەس نەكردبوو تەنھا بانگم كردن بۆ خراپە ئێوە خۆتان بە دەم منەوە ھاتن، ئەمەی شەیتان لێرەدا باسی دەكات جیاوازە لەوەی كە شەیتان بۆ نمونە دەست دەوەشێنێ لە مرۆڤ، دەچێتە لەشی مرۆڤەوە وە جن ئەم حاڵەتە دەكات، بەڵێ ئەم حاڵەتە دەكات وە ئەم حاڵەتەی ئەو دەیكا لەم حاڵەتەی كە ئێمە دەیڵێین ئەگەر كەسەكە بەھۆی ئەم مەسەوە بەھۆی ئەم بۆنمونە تێكەڵبوونی جن بە لەشی كۆنتڕۆڵی عەقڵی لەدەستدا ،وە ھەندێك تەسەڕوفاتی لا ئیرادی دەكات لەوكاتە كافر نابێت،وە خوای پەروەردگار موحاسەبەی لەسەر ئەمە ناكات چونكە خوای پەروەردگار فەرمیەتی(وعن المجنون حتى يفيق)، كەسی شێت شێتیەكەی بەھۆی تێكچونی كارەبایی مێشكیەوە بێت یان بەھۆی ئەوەوە بێت كە مەسی جنی لەگەڵە ئەم كەسە لەم حاڵەتەدا قەڵەمی تاوان لەسەری ئیش ناكات، لەبەر ئەوە ئەم دوو ئایاتە دوو حوكمی جیاواز دەدەن وە ئەم كەسەش بەر ئەو خیتابەی شەیتانیش ناكەوێت كە بڵێت من بانگم كردن ئێوە خۆتان ھاتن، ئەمە خۆی ئینسانە مەجبورە دەكەوێتە ژێر كۆنتڕۆڵی ھێزێكی دەرەكی، كە ئەم ھێزە دەرەكیە كوفر ئیشی پێبكا ئەم كەسە پێی كافر نابێت چونكە شێتی قەڵەمی تاوان لەسەر شێت ھەڵدەگرێت، ئەوەی شەیتان لە ئایەتەكەی پێشودا دەیڵێت خەڵكانێكن ئارەزومەندن و شوێنی تاوانكەوتون بەبێ ئەوەی ئەو زۆریان لێ بكات لەبەو ئەوە ئەم دوو بابەتە تێكەڵ نەكەین دوو تەوەری جیاوازن وە دوو حوكم و لێكەوتەی جیاوازیان ھەیە. خوای گەورەش زاناتره
لینک