حوکمی ڕیش هێشتنەوە
بەڕێزێك دەپرسێت دەڵێت ئایا ھێشتنەوەی ڕیش واجبە یان سوننەتە مەلاكان گشتیان دەڵێن (واجبە) من بیر كردنەوەیەكی جیاوام ھەیە من دەڵێم ڕیش ئەوەندە گرنگ نیە تا واجب بێت دەڵێم حیكمەتی ڕیش چیە ئایا تا واجب بێت بۆ ئەوەندە گرنگە دەڵێت ئەگەر سونەت بوایە باشتر بوو
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: وەڵا جا بەڕێزەكەم ئەگەر دینداری وەك تۆ دەڵێیت بێ خۆشە بە دڵی خۆی تەوسیفی شتەكان دەكات، بڵێ با نوێژ با سوننەت بێت و ڕۆژوو با سوننەت بێ و زەكات با سوننەت بێت، وە باھەر واجب نەبێت، بەڵام دین وا تەوسیف ناكرێ برای بەڕێزم ئایا حوكی چیە؟ ئێمە دەڵێین ڕیش جارێ ھێشتنەوەی ئیتیفاقی لەسەرە یەعنی مەجالی موناقەشەی نیە،بەڵام كەسێك ڕێژەی ھێشتنەوەكەی ڕیشی چەندێكە ئێمە دەڵێین موسی لێنەدا چونكە موس لێدان عولەما قسەیان لەسەر ئەوەیە كە "حەرامە"موسی لێنەدا وە بە مەقەست كورتی بكاتەوە ، یانی واجبەكە جێبەجێ دەكات، واجبەكەشی جێبەجێ کردووە، ئەوكاتە توشی ئەو حەرامە نابێت ،كە ڕیشی تاشیوە باكەمێكیشی ھێشتبێتەوە و مەكینەی لێبدات ئەو دەلیلانەی كە دەفەرمون ھەتا تەكلیفی ھێشتنەوەی ڕیش ئێمە زیاتر لە بیست حەدیثمان ھەیە كە ئەمر بە ھێشتنەوەی ڕیش دەكات لەوانە پێغەمبەری خوا ﷺ كە دەفەرموێت: (أعفَّ يُعِفّ وَ قسفُ شَوارِح وجزُ شواريب)،لەبەر ئەوە پێغەمبەری خوا (ﷺ)دەفەرموێت: بە پێنج سیغە ئەمری پێدەكات دەفەرموێت أعفُ دەفەرموێت أَوفُ دەفەرموێت: أَرخُ دەفەرموێت: أرجُ دەفەرموێت: وفِرُ ھەموو ئەمانە دەربارەی ڕیش لە بیست فەرمودەیەدا كە عەرزم كردن ھاتووە بۆیە عولەما تەقریبەن ئیجماعیان ھەیە لەسەر ئەمە وە ابن حزم لەمراتبی ئیجماع دەیھێنێت دەفەرموێت: (واتفقوا أن حلق جميع اللحية مُثلة لا تجوز».) موتەفیقین عولەما كۆدەنگیان ھەیە لەسەر ئەوەی ڕیشتاشین دەچێتە بابی مثلەوە، چۆن دەڵێی یەعنی شێواندن، وەك بڵێی ناشیرن كردن بزەبت تەشبیھیان كردووە بە چی گوتویانە چۆن ئافرەتێك قژی سەری بتاشێ بە موس چەند نشیرینە وە پیاویش ڕیشی بتاشێت بە موس ئەوەندە ناشرینە، یەعنی ئەوان لە سەردەمی خۆیان پێیان ئەوەندە كارێكی قێزەون و كارێكی ناشیرن بووە، بۆیە ئێمەش دەڵێین ئیبن تەیمیە دەربارەی ئەم مەسەلەیە دەڵێت ئەم بابەتە "حەرامە"وە بە كۆ دەنگی زنایان موس لێدانی "حەرامە"لە موس خوارتر ئێمە دەڵێین كەڕاھەتی ھەیە، دەمێنێتەوە سەر ئەوەی ھەندێك جار كەسەكە لە شوێنێكدا كار دەكات لەوانەیە ڕیش ھێشتنەوە مەترسی بۆسەر دروست بكات، لەوانەیە تەمیزی بەرامبەر بكرێت، لەوانەیە كەسەكە موعەڕەز بێت بە گرتن و تۆمەتی بۆ ھەڵبواسرێت،ئەم بابەتانە ئەگەر كەسەكە لەژێڕ ھەڕەشەیەكی فیعلیدابوو ئیبن تەیمیە فەتوا دەدات بەوەی كە دەڵێت ئەگەر كەسێك لەناو خەڵكێكدا بوو ئەگەر مەترسی ھەبوو لەوەی كە موخالەفەی ئاداتی زاھیریان بكا توشی ناڕەحەتی بێت لەبەر ئەوە ئێمە دەڵێین موخالەفەی ئاداتی زاھیریان نەكات ڕیش لەبەر ئەوە ئەم بابەتا موازەنەیە مساڵیح و مەفاسیدیش دەیخوێنێتەوە، بەڵام ئینسان بەبێ ھۆ ئینسان بەبێ ھیچ شتێك شەرعی نیە موسی لێبدات كورتی بكاتەوە بە ھەر حاڵ كەڕاھەتی ھەیە بەڵام توشی حەرام نابێت. خوای گەورەش زاناتره
لینک