18/09/2025 - 10:07 AM
16 بینراو

حوکمی نوێژنەکردن و حوکمەکەی

عبادات

بەڕێزێك دەپرسێت دەڵێت ئایا نوێژ نەكەر كافرە ئەگەر نەخێر بەڵگەت چیە كافر نیە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئێمە دەڵێین سەبارەت بە كەسی نوێژ نەكەر جارێ خاڵی یەكەم نوێژ كۆڵەكەی دینە، ئەمە ھەموومان دەزانین و موتەفیقین لەسەری، وە ئینسان یەكەم شت كە لە قیامەت لێپرسینەوەی لێدەكرێت لە قیامەت وەك پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: ( إِنَّ أَوَّلَ مَا يُحَاسَبُ بِهِ الْعَبْدُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنْ عَمَلِهِ صَلَاتُهُ ... ), وە دەفەرموێت: (فإن صلحت صلح سائر عمله... )، وە دەفەرموێت: (و إنْ فَسَدَتْ فَسَدَ سائِرُ عَمَلِه)، وە دەفەرموێت: یەكەم شت كە ئینسان موحاسەبەی لەسەر دەكرێ نوێژە، ئەگەر نوێژەكانی باش بوو ھەموو كردەوەكانی تری بەدوایدا باش دەبێت ئەگەر  فَسَدَتْ ئەگەر نوێژەكان خراپ بوو ھەموو كردەوەكانی تر بەدوایدا خراپ دەبێت ٫چونكە نوێژ ئەو عیبادەتەیە كە زۆرترین جار لە ڕۆژدا دووبارە دەبنەوە ، ئەگەر كابرا پابەند بووبێ بە نوێژ پێنجار لە ڕۆژێكدا بە تەئكید عیباتەتەكانی تریش پابەند بووە٫ ئەگەر بە نوێژەوە پابەند نەبووبێت، بە تەئكید بەوانیشەوە پابەند نەبووە، یەعنی نوێژ ئەو عیبادەتەیە، تۆ كە سەیری دەقەكانی قورئان دەكەی خوای پەروەردگار  ھەڕەشە لە خەڵكانێك دەكات، ھەڕەشەی ئەوەیان لێدەكات بۆ ئەوانەی نوێژیان كردوەو نەكردووە، وە پێغەمبەری خوا ﷺ ھەڕەشە دەكات لەو كەسانەی كە نایەن بۆ نوێژی جەماعەت، وە عەبدالله كوڕی ئوم مەكتوم پیاوێكی نابینا بوو  ھاتە خزمەت پێغەمبەری خوا ﷺ عەرزی كرد من بۆ نوێژی جەماعەت پیاوێكی نابینام منداڵێكم نیە، دەستم بگرێ بمھێنێ بۆ مزگەوت بەینی من و مزگەوتەكە شێو و دۆڵو ھەڵدێری تێدایە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی دەتوانی نەیەیی بۆ مزگەوت دوایی كە پشتی ھەڵكرد بانگی كردەوە فەرمووی گوێت لە بانگ دەبێت فەرمووی بەڵێ فەرمووی ناتوانی نەیەیی، بۆ مزگەوت دەبێ بێی بۆ مزگەوت، كەواتە بەڕێزان نوێژ شتێك نیە بڵێین تەھاونی تێدا دەكرێت یان ئینسان دەتوانی شلگیری تێدا بكات، وە پێغەمبەری خوا ﷺ لە چەندین حەدیث باس لەوە دەكات  كە دەفەرموێت نوێژ كۆڵەكەی دینە، ھەر كەسێك تەركی كرد دینی ڕوخاندووە ،وە دەفەرموێت :ئەو عەھد و پەیمانەی لەنێوان ئێمەو ئەھلی شیرك ھەیە نوێژە، ھەر كەسێك نوێژی نەكرد كافر دەبێت، كەواتە من نامەوێ زۆر باسی نوێژ بكەم و تەفاسیل بدەم بە نوێژ و پاداشت و خێرەكەی كە ئینسان نوێژ دەكات لە كاتی خۆیدا نوێژ بكات كە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت باشترین كردەوە بەلای پەروەردگارەوە نوێژە لە كاتی خۆیدا، ئەمە كاتێكی زۆری دەوێت بەڵام گرنگ ئەوەیە ئێمە دەڵێین ئینسان لە خێرە گەورەكەی غافڵ نەبێت، وە لە ھەڕەشە و سزاكەشی بێخەم نەبێت، چونكە بە ھەردوو بارەكەیەوە نوێژ شتێكی زۆر گەورەیە، سەبارەت بەوەی كە كابرا نوێژ نەكات ئایا كابرا كافر دەبێت؟ ئێمە دەڵێین نوێژ نەكردن بەڕێزان دوو بوعدی ھەیە كەسێك ھەیە كە نوێژ ناكات باوەڕی پێی نیە یان گاڵتەی پێدێت ئەمە كافرە ،ھیچ مەجالی مناقەشەی تێدا نیە، لە بازنەی باوەڕ دەڕواتە دەرەوە، ئەمە وەك نا موسوڵمان مامەڵەی لەگەڵدا دەكەین، نە مارەیی ژنی موسوڵمانی لێدێت، وە بمرێ لە گۆڕستانی موسوڵمانان مەفروزە نەنێژرێ وە ھیچ مامەڵەیەكی موسوڵمانی لەگەڵدا ناكرێت، وە ئەمە خزمو كەسی موسوڵمانی بمرن میراتگر نابێت وەئەم بمرێت ئەوان میراتگر نابن ،چونكە ئەمە كەسێكە كە گوتمان باوەڕی بە نوێژ نەبێت كە نوێژ كۆڵەكەیەكە لە كۆڵەكەكانی دین، وە یەكێكە لەو پایانەی پێغەمبەری خوا ﷺ كاتێ جبریل ھاتە خزمەتی كە پێی فەرمووی (أخبرني عن الإسلام)، وتی ئیسلام چیە؟ وتی یەكێك لە پایەكان، وە پێغەمبەری خوا ﷺ پێی فەرموو (وتقيم الصلاة), وە نوێژ بكەی وە ئەمە بە ئیتیفاق كۆ دەنگی زانایانی لەسەرە، ھیچ كام لەمانە خیلافی نیە، باوەڕی بە نوێژ نەبێت كافرە ،وەكو كوفرەكەی لە بازنەی باوەڕداران دەیباتە دەرەوە، بەڵام ئەگەر كەسەكە تەمبەڵ بێت نەیكات واتا كەسێك موسوڵمانە پێی دەڵێن نوێژ دەڵێ واجبە، پێی دەڵێین بۆ نایكەی دەڵێ خەجاڵەتم بۆم ناكرێت تەمبەڵم ئیشەكەم وایە كار و كەسابەتەكەم وایە ئەم كەسە كە یعتیراف بە هەڵەی خۆی دەكات وە ئیعتیراف بە واجبی نوێژ دەكات ،وە تەقدیس و تەعزیمی نوێژی لایە، ئەمە زۆرینەی زۆری زانایان لەسەر ئەوەن كە ئەمە كافر نابێت، هەتا عولەمای ھەر چوار مەزھەبەكە پێیان وایا ئیمامی شافعی، ئیمامی ئەحمەد، مالیكیەكان ،حەنەفیەكان  ،حەمبەلیەكان پێیان وایە كافر نابێت بەڵام عقوبەكەی چیە؟ حەنەفیەكان دەڵێن حەپسی دەكەن، لەسەری شافیعیەكان و مالیكیەكان دەڵێن دەكوژرێت، لەسەری بەڵام دەڵێن ئەگەر بكوژرێ وەك موسوڵمانێك وەك عقوبەیەك چۆن ئێمە ئەگەر كەسێك كەسێكی كوشتبێ بە نا حەق بە حەق دەیكوژینەوە ھەر بە موسوڵمانی دەیكوژینەوە ئەمیش وایە، حەمبەلیەكان تەقریبەن ھاوڕان لەگەڵ شافیعیەكان و مالیكیەكان لە ھەندێك تەفاسیلدا نەبێت بۆیە بەڕێزان  ئێمە دەڵێین ئەو موسوڵمانانەی ئێستا كەمتەرخەمی دەكەن لە نوێژەكانیاندا ،وە نوێژەكانیان ناكەن، وە باوەڕیان پێیەتی ئەوا فاسقن گوناھێكی گەورە دەكەن بەڵام ناتوانین پێیان بڵێین كافرن  ،ئەو ئەحادیثانەی باسی كوفری نوێژ نەكەر دەكەن عولەما دەفەرمون یان ئەوەتا مەبەستی ئەم فەرمودانە ئەو كەسانەن كە باوەڕیان پێی نیە، یان ئەوەتا ئەو كوفرەی كە لە فەرمودەكاندا ھاتووە كوفری حەقیقی نیە، كوفری مەجازی نیە، ئێمە دوو كوفرمان ھەیە كوفرێكمان ھەیە مرۆڤ لە بازنەی دین دەبەنە دەر، پێی دەگوترێ كوفری حەقیقی ،كوفرێكمان ھەیە مرۆڤ لە بازنەی دین ناباتە دەرەوەوە وەك تاوانە كە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت (سِبابُ المسلمِ فسوقٌ ، وقِتالُه كفرٌ)، جنێودان بە موسوڵمان تاوانە ، وە شەڕ كردن لەگەڵی كوفرە ،بەڵام ئایا ئینسان پێی كافر دەبێت؟ ئەگەر شەڕ لەگەڵ موسوڵمانێكدا بكات؟ نەخێر كافر نابێت ،بە دەلیلی ئەوەی كە خوای پەروەردگار دەفەرموێت {إن طائفتان من المؤمنين اقتتلوا فأصلحوا بينهما }، وە دەفەرموێت ئەگەر دوو موسوڵمان یان دوو گرۆھی موسوڵمان دەستیان چووە خوێنی یەك خوا ھەر بە ئیماندار لە قەڵەمیان دەدات، وە لە كاتێكدا دەستیشیان چۆتە خوێنی یەك كەواتە ئینسان بەمە كافر نابێت، ئەم كوفرەی كە باس دەكرێت لە حەدیثەكەدا كە دەفەرموێت: (وقِتالُه كفرٌ),یان ئەوەتا خوێنی حەڵاڵ بكات پێی كافردەبێت٫ ئەگەر خوێنەكە حەڵاڵ نەكات ئەوكاتە ٫پێی كافر نابێت٫ وە گوناھبار دەبێت٫ یان لە حەدیثەكەی تردا كە پێغەمبەری خوا ﷺ (لا تَرْجِعُوا بَعْدِي كُفَّارًا، يَضْرِبُ بَعْضُكُمْ رِقَابَ بَعْضٍ)، ئەم كوفرەش ھەروایە ئەگەر كەسەكە خوێنی خەڵكی حەڵاڵ كرد پێی كافر دەبێت ،ئەگەر بە دەمارگیری كەسێكی كوشت ھەر بە موسوڵمانیش كوشتی وتی وەڵا لە دەستم دەرچو وەڵاھی ڕقم لێی داھات، وتی غەڵەتی كرد بەرامبەرم ئەوكاتە خوێنەكەی حەڵاڵ نەكردووە،  لە بازنەی باوەڕ بەم تاوانە ناچێتە دەر خوای پەروەردگاریش لە قورئاندا دەفەرموێت ( إن الله لا يغفر أن يشرك به ويغفر ما دون ذلك لمن يشاء ) . خوا تەنھا لە كوفر و شیرك خۆشنابێت لەقیامەتدا، وە لە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت ( خَمسُ صَلَواتٍ كَتَبهنَّ اللهُ على العبادِ، فمن جاء بهنَّ لم يُضَيِّعْ منهنَّ شَيئًا استِخفافًا بحَقِّهنَّ، كان له عند الله عَهدٌ أن يُدخِلَه الجنَّةَ، ومن لم يأتِ بهنَّ فليس له عند اللهِ عَهدٌ؛ إن شاء عَذَّبه، وإن شاء أدخَلَه الجنَّةَ )، وە ھەر كەسێك پێنج نوێژ لە شە و ڕۆژێكدا بكات عەھدێكە پەیمانێكە لای خوا وەریگرتووە خوا دەیخاتە بەھەشت،، ئەگەر ئەم پێنج نوێژی لە كاتی خۆیدا كردبێت ،وە ھەر كەسێك دەفەرموێت: نەیكردبێت دەفەرموێت عەھد و پەیمانی لای خوای پەروەردگار نیە لە حەدیثێكیشدا پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت وە دەشفەرموێت:( يخرج من النار من كان في قلبه مثقال ذرة من إيمان) واتە:هەر کەسێک یەک تۆزئیمان لەدڵی دا بێت خوای گەورە لەقیامەت،لەدۆزەخ دەری دەهێنێت و دەیخاتە بەهەشت، دەفەرموێت:(إن شاءَ عذَّبَهُ وإن شاءَ غفرَ لَهُ.)ئەگەر خوا بیھەوێت دەیبەخشێ وە ئەگەر خوای گەورە بیھەوێت سزای دەدات٫ كەواتە ئەم بابەتە لە مەشیئەدا كەسێك  كە نوێژنەكەر بێت  دەكەوێتە مەشیئەوە ٫كەواتە خوای پەروەردگار بە ویستی خۆی بڕیار لەسەر  چارەنوسی دەدات لێی خۆش دەبێت ٫یان عەزابی دەدات٫ ئەگەر كافر بوایە وە كوفری لە بازنەی باوەڕ بیباتە دەرەوە ئەو كاتە بە دڵنیاییەوە خوای پەروەردگار لێی خۆش نەدەبوو٫ چونكە خوای پەروەردگار دەفەرموێت (إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ ) خوای پەروەردگار  لە تاوانی كوفر خۆشنابێت لە قیامەت وە بۆیە پێغەمبەری خواش (ﷺ) دەفەرموێت: ئینسان ھەر كردەوەیەكی ھەبێت مسقاڵە زەڕەیەك  ئیمان لە دڵیدا ھەبێت خوا لە قیامەتدا دەفەرموێت: (لا يخلد في النار من كان في قلبه مثقال ذرة من إيمان)، ھەركەسێك ئەوەندەی یەك دەنكە زەنگیانەیەك ئیمان لە دڵیدا ھەبێت خوا لە كۆتایدا لە دۆزەخ دەیھێنێتە دەرەوە و دەیخاتە بەھەشت ئەم كەسەش كە ئیماندار بوە و نوێژی نەكردووە بە تەئكید زیاتر لە مسقاێك ھەبووە٫ بەڵام ئێمە دەڵێین ئینسان خۆی موعەرەز نەكات موجاسەفەیەكی گەورەیە ئینسان بۆ دنیایەكی كەم و وكورتی ئاوا نوێژێك كە لەوانەیە لە بیست و  چوار سەعاتدا ھەرپێنج نوێژەكە نیو سەعاتكات ٫دەکرێت ئینسان بۆچی بیفەوتێنێ لەكاتێكدا نوێژ ئەوەندە فەزڵی گەورەیە ،ئەوەندە پاداشتی گەورەیە، بەڕێزان ئینسان ھەر لەبەر پاداشتەكەی  واز لە ھەڕەشەكانی  بھێنێ، ھەر لەبەر  پاداشتەكەی مەفروزە بیكا.

لینک