زەکاتی ئەو قەرزانەی بە گوژمە وەردەگرێتەوە
بەڕێزێك دەپرسێت دەڵێت: من قەرزم ھەبووە دیارە قەرزەكە ھی باوكی بووە،خانوەكە دوایی دابەش كراوە باوكی دابەشی كردووە، ئەم خانوەكەی ھەڵگرتۆتەوە دەڵێت حەقی برا گەورەكەم داوە بەڵام پارەی برا بچوكەكەم لەبەر ئەوە دەیدەمەوە ئەم برادەرە ئێستا قەرزدار بووە دەڵێت من مانگی حەوت ھەشت گەڵا دەدەمەوە بە برا بچوكەكەم ئایا حوكمی چیە براكەم پێویست دەكات زەكاتی لێبدا نزیكی دوو ساڵی بەسەردا سوڕاوەتەوە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بە نسبەت زەكاتی قەرزەوە دەڵێین بەڵێ زەكات قەرزی دەكەوێت، ئەم بەڕێزە چۆن زەكات دەدات ئێمە، تەخمین دەكەین با بڵێین ئەم برا بچوكە پریارەكە لەسەر برا بچوكەكەیە ئەم برا بچوكە چەندی پارە ھەیە وە ئەم كە پارەكەی دەداتەوە،ئەم برایە ناوەندیەیی كە خانوەكەی ھەڵگرتۆتەوە قەرزی برا گەورەكەی داوەتەوە ئێستا قەرزی برا بچوكەكەی دەداتەوە ئێمە حسابی ئەوە دەكەین لەم ساڵەدا چەندێك قەرزی ئەم برا بچوكە دەداتەوە، واتا ئەم برا بچوكە كە زەكات دەردەكات لە ڕەمەزاندا با بڵێین حساب دەكا تا ساڵێكی كە قەرز لەم برایەی وەردەگرێتەوە چەندی پارە دەبێت، ھی یەك ساڵ ئەوەندەش دەخاتە سەر حسابەكەو زەكاتی دەدا ،ھی ساڵێكی تریش بەو شێوەیە دەدات یەعنی ئێمە لە قەرزدا ئەو قەرزانەی لەسەر خەڵكە زەكاتی تەنیا ئەو قەرزانە دەدەین كە لە ماوەی ئەم ساڵەدا وەریدەگرینەوە، دەنا قەرزێك لەوانەیە بۆنمونە جەدوەلەی قەرزەكە وایە كە ئێمە لەپێنج ساڵدا وەریبگرینەوە ئێمە ناچین ھەموو ساڵێك زەكاتی ھەر پێنج ساڵەكە بدەین، ھەر ساڵەو زەكاتی ئەم مەجموعەیە دەدەین كە لەو ساڵەدا وەریدەگرینەوە تا پێنج ساڵەكە تەواو دەبێت بۆیە ئەم برا بچوكە ئەو پارانەی كە خۆی ھەیەتی بۆ ئەوەی ئەم قەرزەی برا ناوەندیەكەی لەو ساڵەدا چەندی وەردەگرێتەوە ئەوەندەش دەخاتە سەر ڕەسیەكەی وە زەكاتی ئەمانە بەیەكەوە دەردەكا .
لینک