قسەنەکردن لەگەڵ برایەکی مسوڵمان
بەڕێزێك دەپرسێت دەڵێت من ماوەیەكی زۆرە قسەم لەگەڵ كەسێك نیە ئایا عیبادەتەكان قبوڵ دەبن دەڵێت كەسەكە ھەمیشە خۆی بە ڕاست دەزانێ و دیارە گلەیی لە ھەڵسوكەوتی كەسەكە ھەیە دەڵێت ئەو كەسە ڕۆژانە ھاتوچۆی ماڵمان دەكات بەڵام ناتوانم سڵاویشی لێوەرگرمەوە ئەوەندە لە بەر چاوم كەوتووە
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام: ئەم كارەی بەڕێزت حەرامە ،وە ئەم كارە شەرعی نیە، وە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: یەكێك لەو كەسانەی كە كردەوەكانیان بەرز نابێتەوە بۆ لای خوای پەروەردگار تەنانەت كە خوای پەروەردگار بە مەلائییەكەتەكان دەفەرموێت :لە عەبدەكانم خۆش بووم دەفەرموێت لە كەسێك خۆشنابێت كە دەنگی لە براكەی داگرتووە، ئەمەی كە تۆ باسی دەكەی موجیبی دەنگ داگرتن نیە، یەعنی كەسێك ئەگەر بۆنمونە با خۆی بە حەق بزانێت دەتوانی موناقەشەی لەگەڵدا نەكەی ،بەڵام مەرحەبایی لەگەڵدا بكەی ھاتە ماڵەكەت بەخێرھاتنی بكەی، ئەمەی كە تۆ باسی دەكەی ڕۆژانە دێتە ماڵتان كەسێكە دیارە زیاد لە سیفەی برایەتی و كەسایەتی ئیمانیەكە دیارە نزیكە لەگەڵ خۆتدا، بۆیە ھەموو ڕۆژێك دێت و ھاتوچۆی ماڵتان دەكات، لەبەر ئەوە ئەمەی تۆ دەیكەی بە ھیچ شێوازێك ڕێگەپێدراو نیە ،وە حەرامە، وە پێغەمبەری خوا دەفەرموێت ﷺ كەسێك ئیمانی بە خواو پێغەمبەر ھەبێت دەفەرموێت: بۆی نیە سێ ڕۆژ زیاتر دەنگ لە براكەی دابگرێت، بەتایبەتی لەسەر بابەتێك كە دینی نیە ،لەسەر بابەتێك كە شەرعی نیە، حەڵاڵو حەرام نیە، لەسەر كوفر و ئیمان نیە، لەسەر بابەتێكە ئەم برادەرە موعجەبە بە ڕای خۆی، ھەتا ڕای خۆی زاڵ بێت ھەتا ڕای خۆی بە ڕاست دەزانێت كاكە با ڕای خۆی بە ڕاست بزانێت، چ پەیوەندیەكی بە تۆوە ھەیە، خۆ ئەو ڕەئیەكەی خۆی بەسەر تۆدا زاڵ ناكات، بە گوێی مەكە لە ڕەئیەكەی خۆیدا، بەڵام وەك لایەنی قسە كردن واجبە ئیماندار بەسەر ئیماندارەوە ئەوەیە كە بیبینێ سەلامی لێبكات، لەبەر ئەوە ئەم حاڵەتە كۆتایی پێبێنەو سەلام لەو بەڕێزە بكە.
لینک