قژبڕینی ئافرەتان لەلای پیاوان و سنووری قژبڕین
بەڕێزێك دەپرسێت دەڵێت حوكمی قژ بڕینی ژنان چیە لای پیاوان واتا پیاوێكی بێگانە قژ ببڕێت بۆ ئافرەتێك لە ساڵۆندا وە تا چ ئاستێك ژن بۆی ھەیە قژ كورت بكاتەوە؟
وەڵام
وەڵام : بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی بە ھیچ شێوازێك دروست نیە پیاو ساڵۆنی ئافرەتانی ھەبێت، یان ئافرەت ساڵۆنی پیاوانی ھەبێت، بە ھیچ شێوازێك چونكە ئەمە ھیچ زەڕوڕەتێكی تێدا نیە، ھیچ پێویستی و ناچاریەك لەم حاڵەتەدا بوونی نیە، وە دووەمیش بە ھیچ شێوازێك پیاوێكی نا مەحرەم بۆی نییە نەك دەست بدات لە قژیەوە و لە دەموچاویەوە لە ڕومەتیەوە، ھەر بۆی نیە سەیریشی بكات، سەیری قژەكەشی بكات نەزەڕە، ئێستا چۆن ئافرەتێك بۆی نیە بچێت لەبەردەم پیاوێكی نامەحرەمدا دابنیشێت و بچێت قژی بۆ چاك بكات، بە ھیچ شێوازێك ئەم كارە ڕێگەپێدراو نییە، قطعا حەرامە، داھاتەكەشی حەرامە ، ئەوەی كە كارەكە دەكات حەرامە، ئەوەشی كە كار بۆ كراوەكەیەو ئافرەتەكەیە چۆتە لای ھەر كارەكەی حەرامە ،بە ھەمان شێوە جیاوازیەكیان نییە، قژ بڕینی ئافرەت تا چەند شەرعیە تا ئەو ئاستە ئافرەت قژی كورت بكاتەوە شەرعیە، كە لە پیاو نەچێت كە نەیشوبھێنێ بە پیاو ئەگەر ئافرەتەكە بۆنمونە خۆی حەزدەكات قژی درێژ نەبێ بەڵام گرنگ ئەوەیە تەشەبوھی بە پیاو تێدا نەبێت ،ئەگەر لێكچون یان لاسایی پیاو لەسەر دیزاینی پیاو قژەكە چاك كرا ئەوە دەڵێین ئەو ڕێژەی كورتكردنەوەیە حەرامە لەبەر ئەوە ئەوە شەرعی نیە.
لینک