17/09/2025 - 11:10 PM
21 بینراو

زەکاتی ئاڵتوون کە تەنها بۆ خۆڕازاندنەوە دانرابێت

زەکات

بەڕێزێك دەپرسێت دەڵێت من بیست و پێنج مسقاڵ زێڕم ھەیە زەكاتی لەسەرە ھی خۆم بێت بە مەبەستی فرۆشتنەوە نەبێت؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام : بەڵێ  بیست و پێنج مسقاڵ زێڕ ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕبوو زەكاتی لەسەرە، مەبەستت فرۆشتنەوەش نەبێت، ھەر زەكاتی لەسەرە ،ڕێژەی زەكاتەكەشی بەپێی عەیارەكەی دەگۆڕێت، بزانین عەیاری بیست و یەكە یان عەیاری ھەژدەیە یان عەیاری بیست و چوارە بەڵام گرنگ ئەوەیە زەكاتی لێدەكەوێ بەڵێ زەكاتی لێدەكەوێ.

لینک