گۆڕینەوەی پارە لەڕێی ڤیزا کارد و ماستەر کاردەوە
بەڕێزێك دەپرسێت دەڵێت من بیست بۆ نمونە سویچكارد حساب بانكی ڤیزەكارد ،ماستەركارد، دەكاتەوە پێنج ملوێنی تێدەكاتەوە ،و سەفەر دەكات بۆ وڵاتێك بە مەبەسی ئەوەی ئەو پارانە بگۆڕێتەوە لەوێ و گەڵا بگۆڕێتەوە بە (130,200) ھەزار بانكەكە دیارە لە موقابیلی ئەوەی كە حەواڵەكە بۆ دووبەی لە (%5) دەبات دەڵێت دواتر من یەك دەفتەر دۆلار حەواڵە دەكەمەوە بۆ ھەولێر لێرە تا دوو سێ وەرەقە زیاتر وەردەگرم ئەو پارانە دروستە یان نا؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ھیچ كێشەی نیە یەعنی تۆ ئەو پارەیەیی كە دەچیت تۆ بەڵام پارەكە خۆت داخڵت كردبێ ڕەسیدت نەكڕیبێتەوە, وە دواتر لەوێ بە ATM یان بە POS پارەكەت ڕاكێشاوە تۆ ئێستا پارەكەت ھێناوەتەوە و پارەكەت حەواڵە كردۆتەوە، ئەم عەمەلەییەی كە كردوتە دیارە قسەكە ئەوەیە دەڵێت من قازانج دەكەم لەم معامەلە شەرعیە بەڵێ شەرعیە و ھیچ گرفتێكی نیە. خوای گەورەش زاناترە
لینک