17/09/2025 - 11:04 PM
20 بینراو

زەکاتی ئەو موڵکانەی بەمەبەستی بازرگانی دەکڕدرێن

زەکات

بەڕێزێك دەپرسێت دەڵێت ئەگەر كەسێك كۆمەڵە پارچە زەویەكی ھەبێت پارەی خۆیان مەكەنەوە و زەرەد بكەن زەكاتیان لێدەكەوێ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام : بە تەئكید زەكاتیان لێدەكەوێ یەعنی شەرع زەكات لەسەر قازانج دانانێت، لەسەر دەستمایەی داھات دادەنێت، ئەم زەویانە زەرەد دەكەن، بەڵام خۆ پارەكەیان لە كۆتاییدا ھەر دەگاتە ڕێژەی نیصاب دەكاتە ڕێژەی ئەوەی كە زەكاتی لێبكەوێ چونكە ساڵی بەسەردا تێپەڕ بووە، كەواتە زەكات پەیوەندی بە زەرەد و قازانجەوە نیە، پەیوەندی ھەیە بە كۆی دەستمایەكە پاش ئەوەی كە دەمێنێتەوە تەسویەی قەرزی لێدەكەی قەرزەكەی لێدەردەكەی ئەوەی كە مایەوە و ساڵی بەسەردا تێپەڕبوەو ئەوەی كە مایەوە گەیشتۆتە ڕێژەی زەكات ئەگەر گەیشتووە بەڵێ لەبەر ئەوە ئەو شتانەی كە زەرەد دەكەن بۆ كڕین و فرۆشتن داتناون ئەگەر دوایی زەرەدەكە ڕێژەكەیان لە حەددی زەكاتدا بێت بەڵێ زەكاتیان لێدەكەوێ

لینک