17/09/2025 - 11:02 PM
19 بینراو

کەسێک 20 مسقاڵ ئاڵتونی هەبێت بەڵام قەرزار بێت

زەکات

بەڕێزێك دەپرسێت دەڵێت ئەگەر كەسێك سەروی بیست مسقاڵ زێڕی ھەبێت بەڵام ئەو كەسە قەرزدارە ئایا زەكاتی لێدەكەوێ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دەڵێین سەروی بیست مسقاڵ زێڕی ھەیە ئەمە خۆی بۆ خۆی موجیبی زەكاتە، دواتر دێین قەرزەكەی لێدەردەكەین بزانین چەند قەرزدارە ڕێژەی قەرزەكە ئەوەندە بوو، ئاڵتونەكەی ھێنایە خوار حەددی نیصابەوە یەعنی ئەگەر ئاڵتونەكە گریمان عەیاری بیست و چوار بوو، ئەگەر ئاڵتونەكە قەرزەكەمان لێدەركرد ھاتە خوار ڕێژەی حەڤدە مسقاڵ نەخێر زەكاتی لێناكەوێ یان ئەگەر عەیاری ئاڵتونەكە بیست و یەك بێت ئەگەر قەرزەكەی لێدەركەین بێتە خوار بیست مسقاڵەوە زەكاتی لێناكەوێت، وە بەم شێوازە كەواتە ئێمە دەبێ بزانین ڕێژەی قەرزەكە چەندە لە ئاڵتونەكەی دەردەكەین ئەگەر ڕێژەی ئاڵتونەكەی ھێنایە خوار حەددی ئەو نیصابەوەی كە زەكاتەكەی لێدەكەوێ ئەو كاتە زەكاتی لێناكەوێ. خوای گەورەش زاناترە

لینک