17/09/2025 - 04:46 PM
21 بینراو

"کڕین و فرۆشتنەوەی زێڕ لەڕێی بۆرسەوە

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك دەپرسێت دەڵێت ئەگەر زێڕ بكڕی بە ئەلیكترۆنی دایش ھەر بە ئەلیكترۆنی بیفرۆشیتەوە جائیزە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام: نەخێر جائیز نیە ئەوە ئەو پرسیارەیە كە گرفتێكی گەورەی لە بۆڕسەدا دروست كردووە، وەك و عەرزم كردن ئەم مامەڵانە مامەڵەی وەھمین ،مامەڵەی خەیاڵین، فەزای مەزاجین ،حەقیقی نین ،تۆ دە وەرەقەت پێیە كابرا دەچێت لە بۆڕسەدا كیلۆیەك ئاڵتون دەكڕێت، چۆن بە دە وەرەقە كیلۆیەك ئاڵتون دەكڕێت؟ كە لە كاتێكدا كیلۆیەك ئاڵتون بە چوار دەفتەرە، ئەمە بەناو موجەڕەد كراوە بە ناوی تۆوە، دوایی كە ئاڵتونەكە لە ڕێژەی دە وەرەقە زیاتر زەرەدی كرد یەكسەر تەصحیەیی حیسابەكە دەبێت ،وە ئەكاونتەكە دادەخرێت، ئاڵتون وەكو پارە وایە دەبێت دەست بە دەست بێت، واتا تۆ دەڵێیت كڕیم دەبێت كیلۆیەك ئاڵتونی فیعلی بگات بە دەستی تۆ ، ئەوەی كە بە ناو دەكرێت بە ناوی تۆوە ئەوە بە ناوی تۆوە نیە، دەبڕۆ بزانە وەریدەگری، بزانە كەس تەسلیمتی دەكات ؟كیلۆیەك ئاڵتون بە موقابیلی دە وەرەقە شتی وا نییە مەحاڵە، لەبەر ئەوە معامەلەی حەرام سەری خۆتانی پێوە مەھێشێنن.

لینک