17/09/2025 - 09:22 AM
12 بینراو

زەکاتی ئەو موڵکانەی بەمەبەستی بازرگانی دەکڕدرێن

زەکات

بەڕێزێك دەپرسێت من نوسینگەی خانوبەرەم ھەیە موڵك دەكڕم بۆ قازانج جاری وا ھەیە ساڵ زیاتر بەسەریدا تێدەپەڕێت، ئایا كە موڵكەكەم فرۆشت یەكجار زەكات دەربكەم یان ساڵانە ئەگەر نەشفرۆشا بیخەمڵێنم و زەكات لەوە دەربكەم؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی وەڵام: ئەم بەڕێزانەی ئەو جۆرە مامەڵانە دەكەن بەڵێ دەبێ ساڵانە ئەم برا بەڕێزە چەند موڵكی ھەیە كە بۆ كڕین و فرۆشتن كڕیویەتی بە نرخی فرۆشتن ئەو نرخەی كە بۆ نمونە لە ڕەمەزاندا ئەو زەكاتەی دەردەكا ڕەمەزان دێت ئەگەر ئەم موڵكانە موشتەریشیان نەبێت دوو نوسینگە دەڵێت ئەگەر ئەمە موشتەری ھەبێت چەند دەكات كابرا دەڵێت ئەوەندە بەڵام نەك نرخەكان مردوو بن، ھەر ھیچ كەس لێی نەپرسێت ئەمە ئەگەر موڵكێك کەس لێی نەپرسێت، وە ھیچ موشتەری نەبێت، نەبە زۆر نەبە كەم زەكاتی نابێت ،كەی فرۆشرا زەكاتی ساڵێكی دەدرێت ،بەڵام ئەم موڵكانە ئەگەر ھاتوو موشتەریان ھەیە، بەڵام ئێستا لەوانەیە مانگێكە موشتەری نیە ،بەڵام گرنگ ئەوەیە بە سعری خۆی لە بازاڕدا ساغ دەبێتەوە ،ھەموو ساڵێك تەخمینی ئەم موڵكانە دەكرێت، بەو نرخەی كە لە بازاڕدا پێی دەڕوا یان دوو نوسینگە دەبەینە سەری تەخمینی نرخەكە دەكەین بەو مەبلەغە زەكاتی لێدەردەچێت، كەواتە ئەم برا بەڕێزە دەبێ زەكاتی ئەم موڵكانە بدات و ھەموو ساڵێكیش بیدات. خوای گەورەش زاناترە

لینک