تەڵاقی مەرجدار
بەڕێزێکی کە ئەپرسێ ئەڵێ حاڵەتی طەڵاقی مەرجدار ئەگەر پیاوەکە بە ژنەکەی بڵێ: طڵاقی کەوتبێ ناخەوی ، بەس ئەمەی گوتبێت هەدەفیشی ئەوە بووبێ کە لەگەڵی سەرجێیی بکات، وە ژنەکە خەوتبێ ئەوە طڵاقەکە دەکەوێت ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: دەڵێین:بەڵێ ئەگەر ئەو (طڵاقەی معلق) کردبێ لەسەر ئەوەی کە نابێ بخەوێت، وە ژنەکە خەوتبێ طەڵاقەکە دەکەوێت، ئەگەر مەبەستی طڵاق دان بووبێت، بەڵام ئەگەر مەبەستی تەنها سوێند بووبێت، وە وەکو سوێندێك بەوەی کە ئیجباری کات، لەسەر ئەوەی کە لەگەڵی سەرجێی بکات، ئەوکاتە دەڵێ تەڵاقەکە حوکمی سوێندی هەیە، کەفارەتی بدە، دەبێ نیەتەکە خۆی ئەم برا بەڕێزە یەك لای کاتەوە نیەتی سوێند بووە یا خستنی تەڵاقەکە، بووە ئەم بابەتانەش تەڵاق لەسەر ناکەوێت، برای من یەعنی تۆ ئەگەر لەسەر ئەوە تەڵاق بخەی باوەڕتبێ دوو هەفتە تەڵاق نامێنێت، لەبەر ئەوە صەبرو تەحەمول هەبێ تەڵاق لەسەر شتێك ناخورێ کە ئەم بابەتانە شتی ڕۆژانەن، یا شتێکن پەیوەندیان بە جیا بوونەوەو تەڵاقەوە نیە، ناکرێ بەیانی تۆ لەسەر پەرداغێك ئاو تەڵاقی لێ بخۆی، تۆ لەسەر دەعوەتێك تەڵاق بخۆی، لەسەر سەرجێیەك تەڵاق بخۆی، ئەم تەڵاقە ساڵی بە هەزار چووبێ هەر دەکەوێ و دەفەوتێ، سەر لە خۆیش و مناڵەکانش تێك ئەدەی لەبەر ئەوە تەڵاق مەخۆ، وە بە هیچ شێوازێك تەڵاق ئینسان لە بیر خۆی بەرێتەوە،کە ئەسڵەن هەیەتی بۆ ژیانی ژن و مێردایەتی بیر خۆتی بەرەوە،کەشتێك هەیە پێی دەگوترێ تەڵاق وە تەڵاق نەکرێت،بە چەکی دەستی پیاو بۆ بەکار هێنانی ژن لەسەر خواستەکانی خۆی نا ئەوە کارێکی نا مەشروعە وەکو عەرزم کردی دوای تووشی حەرام ئەبی .
لینک