زەکاتی ئەو قەرزانەی کاتی دانەوەی دیار نییە
بەڕێزێکی کە ئەپرسێ ئایە زەکاتی پارە ئەڵێ هەندێك پارەم هەیە لای چەند کەسێك هیچ کاتی دانەوەیان دیاری نەکردووە، هەندێك (٤)ساڵ و هەندێك (٣)ساڵ و هەندێکی تر (٢)ساڵ زیاترە ئایە زەکات لەوانەش دەبێ بدەی ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام /ئەگەر بۆ خۆت کاتەکەی دیاری ناکەی، وە بۆ خۆت داوای ناکەیتەوە بە تەئکید ئەبێ زەکاتی هەموو ئەم پارانە بدەی چەند ساڵی بەسەردا تێپەڕ بووە، بەڵام ئەگەر تۆ داوای دەکەی ئەوان نیانە بت دەنەوە، وە نیانە بتدەنەوە، ئەوکات نەخێر تۆ زەکات نادەی، تا وەری نەگریتەوە، کە وەرت گرتەوە زەکاتی (١)ساڵی دەدەی، کەواتە ئەو پارانەی تۆ هەتە لای خەڵك ئەمێنێتەوە سەر ئەوەی کە ئەم پارانە تۆ بە قەرز داوتە تۆ خۆت نات هەوێ وەری بگریتەوە یا ئەت هەوێی و نیانە بتدەنەوە، ئەگەر خۆت نات هەوێ وەریبگریتەوە، زەکاتەکەی بدە ئەگەر دەت هەوێ و نیانە یا هەیانە بەس هەر نایدەنەوە بە عینادی نایدەنەوە ئەوە زەکاتی مەدە، کەی وەرتگرتەوە زەکاتی ساڵێکیان لێ ئەدەی . خوای گەورەش زاناترە
لینک