14/09/2025 - 06:50 AM
27 بینراو

پارەی پارێزەر و ژمێریار لە بەرامبەر نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیا

بەڕێزێکی کە ئەپرسێ دەڵێت من محامیم  کاتێ کۆمپانیایەکی نوێ دادەمەزرێنن، یا ئەو کۆمپانیایەی هەیەو ئیجازە نوێ دەکاتەوە، ساڵانە پێویستیان بە تەیدی  (موحاسیب و موحامی  هەیە) ئێمە تەیدیان بۆ دەکەین، بە فعلی لای ئەوان کار ناکەین تەنها بۆ ئەوەیە مامەڵەکە تەواو بێت لەبەرامبەر ئەو تەئیدە پارە وەردەگرین  ئایە ئەم پارەیە حەڵاڵە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:   ئەگەر ئەمانە ئیجرائێکی شەکلی بن، وە ئەم  محامی و ژمێریارە بەڕێزانە پارێزەر و ژمێریارەکان  ئەگەر دڵنیا بن لەوەی کە ئەم کۆمپانیایە  کاری نایاسایی، وە کاری نا شەرعی  نەکردووە، وە درۆی لە داتاو ئەژمارە کانیان نەکردووە، یانی ئێمە ئەگەر لە قیامەت لێ یان بپرسین  کاکە تۆ زەمانەتی ئەوە دەکەی ئەو کەسە حەرامی نەکردووە، لە مامەڵەکانیدا،وە زوڵمی نەکردووە، وە درۆی نەکردووە، ئەگەر بۆ قیامەت وەڵامەکەت ئەرێنی بوو، بۆ دونیاش ئەرێنیەو موشکیلەی نیە، بۆی بکات ،بەڵام ئەگەر نەرێنیە وەتۆ موحاسیبی لە ژێر ئیمزاکەی تۆدا  دونیایەك فێڵ و تەڵەکەو دزی و درۆ  کراوە، وە بە ئیمزاکەی تۆ  ڕۆشتووە، ئەو کاتە تۆ بەرپرسی لە قیامەتدا کەواتە هەتا دڵنیا نەبن کاری کۆمپانیاکان لە ڕووی یاسایی و لەڕووی حەمەلی   محاسبیەوە، ئیمزایان بۆ مەکەن ئەگەر دڵنیا بوون ئیمزا بکەن  و پارەش وەربگرن لە موقابیلدا، ئەوکاتە گرفتێك نیە   ئەگەر موحاسیبەکە  ڕۆژانەش لەوێ دەوامی نەکردبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە هەموو داتاو ئەژمارەکانی کۆمپانیای   ئاگا لێیە یا سیقەی تەواوی هەیە، بە خاوەن کۆمپانیا کارمەندەکانی کۆمپانیا کە ئەمانە   دزی ،وە درۆ ناکەن، بەم شێوازە مامەڵەکە شەرعی دەبێ وە مامەڵەکە حەرام نیە، بەڵام  ئەگەر وانەبێ ئەوکاتە  بە دڵنیایەوە دەڵێن ئیمزاکان حەرامن وە پارەکە حەرام ئەبێ کە وەری ئەگری . خوای گەورەش زاناتره

لینک