14/09/2025 - 06:48 AM
31 بینراو

دواکەوتنی دەستمایە لە مامەڵەی سەلەمدا

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی کە دەپرسێت ئایە مامەڵەی سەلەم لە کاتی تەسلیم کردنی کاڵا بە کڕیار لەو کاتەدا پارەکە وەبگری لە کڕیارەکە نەك پێشتر درووستە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئێمە دەڵێین درووستە،بەس ئەمە سەلەم نیە،  چونکە ئێمە ئەم عەقدانەی کە وەصفیان دەکەین  کە دەڵێین (سەلەم) کە دەڵێین: ئیستسنا کە دەڵێین  بۆ نمونە شەراکە کە دەڵێن موضارەبە،  ئەمانە تەوصیفی شەرعین بۆ ئەحکامێکی شەرعی ، سەلەم ئەوەیە کە تۆ  پارەکەی تەسلیم دەکەی  لە مەجلیسی عەقدەکەدا،دواتر کاڵاکە  تەسلیم دەکەی  کە کاڵاکە کاتی پارەکە وەرگیرا، وە پارەکە  کاتی ڕادەست کردنی کاڵاکە  تەسلیم کرا  پێی ناگوترێ سەلەم  موعامەلەکە شەرعیە گرفتی نیە، کڕین و فرۆشتنێك بووە ئەوکاتە پێی ناگوترێ سەلەم . خوای گەورەش زاناتره

لینک