خوێندن و گوتنەوەی یاسا دەستکردەکان
بەڕێزێکی کە دەپرسێت ئایە حوکمی وانە گوتنەوە لە کۆلێژی یاسا چیە ؟ئایا درووستە یاخود نا وە ئەگەر درووستە مەرجەکانی چین ؟ئایە حوکمی ئایەتەکانی (( وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ الفاسقون الضالیمون))[المائدة:44]شمولی وانە گوتنەوە لە بەشی یاسا دەکات ؟ئەگەر هاتوو نەصی ماددەکان لە گەڵ شەریعەتی ئیسلامی پێچەوانە بوون ؟لە کۆتاییدا دەڵێت: ئامۆژگاریت چیە بۆ ئەو کەسانەی لە بواری وانە گوتنەوەی قەوانینی وەضعی و مەحاکیمەکان کاری پارێزەرایەتی دەکەن، تکایە وەڵامێکی شەرعی ڕوون و ئاشکرامان بدەنەوە ؛
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان من پێم وانیە گوتنەوەی (یاسا) کارێکی نا مەشروع بێت، وە کارێکی حەرام بێت، وە کوفر بێت، ئێمە کاتێك کە یاسا دەڵێینەوە بە ئەو خەڵکانە دەڵێین کە یاسایان پێ دەڵێ ینەوە ئەم یاسایە لە کوێیدا موخالەفەی شەرع دەکات،وە لە کوێ یا پابەندە بە شەرعەوە، وە یاسا هەمووی دژی شەرع نیە،لەوە دەچێ یاسا لە( ٪٨٠) ئەو یاسایانەی بەرکارن ئێستا لە عێڕاق وە لە شەریعەی ئیسلامی وەرگیراون ، (٪٢٠)لەوانەیە موخالەفەی ئەحکامی شەرع بن، بەتایبەتی هەندێك یاسا کە زۆر نزیکن لە شەرعەوە، کە یاسای باری کەسیەتی، بۆ نمونە یاسای مەدەنی، ئەمانە یاسایەکن زۆر نزیکن لە شەرعەوە، وە یاساکانی تریش بە ڕێژە بە پێی نزیکی و دووریان گرنگ ئەوەیە هەموو ئەم یاسایانە دژ بە شەرعنین،مامۆستایەکی بەڕێز کە یاساکە دەڵێتەوە ئاگاداری تەڵەبەکان بکاتەوە لەوەی کە ئەم یاسایە لەمەیدا موافیقی شەرعە، لەمەیدا موخالیفی شەرعە ،وە ئێمە خوێندکارەکانمان هەڵ بنێین بۆ ئەوەی کە دەبن بە پارێزەر،دەبن بە دادوەر، دەبن بە یاساناس دەبن بە ماف ناس، دواتر ئیش لە گۆڕینی ئەم یاسایانە بکەن، بەشێوازێك کە موطابق بێت لەگەڵ شەرع، ئەمە بۆچی دەبێ کارێکی خراپبێ ؟دواتر بەڕێزان پرسیارێکی تر ئەگەر ئێمە فتوا بدەین بۆ خەڵك بڵێین کارکردن لە بواری یاسا "حەرامە" کوفرە، شیركە ئەوەی کە ئاوا باس دەکرێ و ئاوا قێزەون دەکرێ لەپێش چاوی کۆمەڵێك خەڵك باشە کێ بڕواتە ئەم سلکەوە ئەمە صەمامی ئەمانی موجتەمەعە، سلکی عەدل، یەعنی ئەمە دابین کردنی دادوەری لەسەر ئەم چینەیە، ئەگەر دیندار و خواناس و سنوور پارێزەکان ئێمە فتوای حەرامیمان بۆ دان کێ دەچێتە ئەم سلکەوە؟ لەگەڵ ڕێزمدا هەرچی بێ دین،خوا نەناس و بەدڕەوشت و خەڵکی خراپە، دەچێتە ئەم سلکەوە، ئەوکات بزانە پێوەری عەدل چی لێ دێت، ئەوکاتە بزانە خەڵك چ زوڵم و ناحەقی و نادادیەکی بەرامبەر دەکرێت، بەڕێزان ئێمە کۆمەڵێك دادوەری بەڕێزمان هەیە لە مەحکەمە باوەڕتان هەبێن،لەوانەیە لە حوکمێکدا کە تطبیقی عەدل دەکەن کە نایەڵن سکاڵا کارێك، یا تۆمەت بارێك زوڵمی لێ بکرێت، باوەڕکە لەوانەیە بەقەدەر ساڵێك عیبادەتی ئێمە خێری بگات، ڕەددی زوڵم دەکاتەوە کابرا ئەگەر بە زوڵم، جار هەیە بە زوڵم ئەمری ئیعدامی دەر دەکەن، جار هەیە بە زوڵم مبدء دەبەن، بە کەسێکدا ژیانی دەفەوتێ، ماڵی دەفەوتێت، منداڵی دەفەوتێ، دادوەرێکی بەڕێز ئەگەر مانعی ئەم زوڵمە بێت، دادوەرێکی بەڕێز ئەگەر ڕێگر بێت لەبەر دەم ئەم زوڵمەدا بۆچی دەبێ کارەکەی خراپ بێت، دەی باشە ئەم دادوەرە بەڕێزانە ئێوە فەتواتان بۆ دان، کاری هەمووتان "حەرامە" بەدیلەکانیان کێن، ئادەی خۆ بەیانی من و تۆ ئیشمان هەر دەکەوێتە مەحکەمە، ئێمە حاکمێك، ئێمە پارێزەرێك، ئێمە موحەقیق عادیلێکی دیندار و خوا ناس تەحقیقمان لەگەڵ دابکاو حوکممان بدا یا بێ دین و خوا نەناسێك، لەبەر ئەوە من دایمە دەڵێم مەئالی فتوا ئێمە کە فتوا دەدەین با پشتی فتواکەی خۆمان لەپێش چاوبێ، با بزانین فتواکە لێکەوتەکەی چی دەبێت،، وە دەرئەنجام ئەگەر ئەم فتوایەمان تطبیق کرد چی دەبێ ئایەتی ((( وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ الفاسقون الضالیمون))چۆن بەسەر ئەمانەدا تطبیق دەکەین،خۆ ئەمانە حوکمەکەی خۆیان نەگۆڕاوە،بەڕێزان خۆ ئەم دادوەرە بەڕێزانە حوکمی خۆیان نەگۆڕیووە، ئەمان حوکمێك هەیە لەبەر دەستیاندا تطبیقی دەکەن باشە، وە هەوڵ دەدەن ئەو پەڕی پێوەرەکانی عەدالەت لە تطبیقی حوکمەکەدا درووست کەن، وەکو عەرزم کردن ئێمە بەگشتی ئەگەر فتوا بدەین ئەم خەڵکانە لەم پۆستانە دورکەونەوە ئەوکاتە ئێمە بۆ خۆمان باجی هەڵەی ئەم جۆرە فتوایانە ئەبێ بدەین . خوای گەورەش زاناترە
لینک