فرۆشتنەوەی ڕەصید لەژێر ناوی عمولەدا
بەڕێزێکی کە دەپرسێت دەڵێت: ئەگەر لە کریدی کارت پارە داخڵ کەی بۆ حسابەکەت لە نوسینگەکان عمولەت لێ دەستێنن،بۆ نمونە (١٠٠)هەزار (٢)هەزارت لێ وەر ئەگرن لە کاتێی فرۆشتنەوەش بەهەمان شێوە عمولەت لێ ئەستێنن ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ)و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە فاست پەی وا دەکات، وە ئەمە ئێستا هەندێك بانقیش فێر بوون ئەمە دەکەن، لە کوردستاندا بەتایبەتی بانقی ( FIB) کە پارە بە عمولە وەر دەگرن، وە بە عمولە پارە دەدەنەوە، کە ئەمە خۆی لە ڕێی 《fastpey》 دەیکەن، ئەوە کارێکی "نا شەرعیە" وە فرۆشتنەوەی ڕەصیدە ، گوتومانە ئەگەر بانق عمولە وەربگرێت، بۆ ئیداع، بۆ ئەوەی کە پارەکەت بۆ دادەنێ لە بانقدا، وە پاراستنی پارەکە، بۆ ماوەیەك کێشەی نیە، بەڵام بانق تۆ پارەی بدەیتێ پارەت پێبفرۆشێتەوە، وە کەمت بداتێ یا زیاترت لێ وەربگرێ ئەمە بە تەئکید دەچێتە خانەی ڕیباوە، وە ئەوەی ئێستا ئەو بانقانە دەیکەن کە ڕسوومات وەردەگرن لە بەرامبەر فرۆشتنەوەی ڕەصیددا کارێکی "نا شەرعیە" وە کارێکی "حەرامە".
لینک