دواخستنی زەکات بۆ ماوەی ساڵێک
زەکات
بەڕێزێکی کە ئەپرسێ ئەڵێ ئەگەر گەنجێك ژیانی هاوسەری پێك نەهێنابێت و سەیارەی خۆی نەبێ خانووی نەبێ ئایە زەکاتی لەسەر واجبە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر پارەی هەبێت، بەڵێ کابرا ژنی نیە، وە کابرا سەیارەو خانووی نیە، بەڵام پارەی خەوتووی هەیەو ساڵی بەسەردا ڕۆیشتووە ئەگەر پارەی خەوتووی هەیەو ساڵی بەسەردا ڕۆیشتووە،پێویست دەکات زەکاتی پارەکەی بدا، وە زەکات لەسەری لاناچێت بەوەی کە ئەم باسی دەکات. خوای گەورەش زاناتره
لینک