14/09/2025 - 06:17 AM
20 بینراو

زەکاتی کەسێک کە قەرزدار بێت

زەکات

بەڕێزێكی کە دەپرسێت:  دەڵێت: من پشکێکم  کڕیووە بە (١)دەفتەر دۆلار  بەڵام تەنیا (٢٠)وەرەقەم هەبووە ئەوەی تر قەرزە چ کاتێك دەبێ زەکات بدەم دوای قەرز دانەوە دەبێ زەکاتەکەی چەند بێ   ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: دوای ئەوەی کە قەرزەکەت دەدەیتەوە، کە قەرزت لەسەر نامێنێت،  بەڕێزەکەم ئەوکاتە زەکات دەدەی،لەبەر ئەوە ئێستا کە قەرزداری زەکات  نادەی، بە تایبەتیش ئەوەی کە ئێستە بۆ نمونە  تۆ ئەگەر پارەکەت دەفتەرێك بێت، دەفتەرەکە (٥٠)وەرەقەی ئێستا دەدەیتەوە (٥٠)وەرەقەی دەمێنێ لەسەرت  کە تۆ (٥٠)وەرەقە قەرزاری (٥٠)وەرەقەت هەیە کەواتە   هیچت نیە، لەبەر ئەوە زەکات نادەی تا قەرزەکەت لەسەر بێت، کە قەرزت لەسەر نەما ئەو کاتە زەکات ئەدەیت . خوای گەورەش زاناترە

لینک